به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ڕۆژانی ڕابردوودا هه‌واڵی گرینگی میدیاکانی جیهان له‌سه‌رکار لابرانی جان بوڵتۆن له پۆسته‌که‌ی وه‌ک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئه‌مریکا بوو. به‌و شێوه‌یه که میدیاکانی ئه‌مریکا ڕایانگه‌یاندووه هۆکاری سه‌ره‌کیی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه موناقه‌شه‌ی جیدیی نێوان بوڵتۆن و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بووه له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌کانی ئه‌و وڵاته له به‌رانبه‌ر هه‌ندێک مه‌سه‌له وه‌ک ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ تاڵیبان و کۆریای باکوور و چه‌ندین بابه‌تی دیکه.
ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز له ڕاپۆرتێکدا تیشکی خستۆته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی وه‌لاوه‌نانی جۆن بوڵتۆن و باسی له ده‌وری ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانیی ئه‌مریکا کردووه بۆ ڕێگرتن له ژماره‌یێک له بڕیاره‌کانی دۆناڵد تره‌مپ.
مانگی دیسێمبێری 2018 دۆناڵد تره‌مپ بڕیارێکی له‌ناکاوی ده‌رکرد سه‌باره‌ت به کشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه ئه‌مریکییه‌کانی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا. زۆربه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته دژایه‌تییان له‌گه‌ڵ بڕیاره‌که‌ی تره‌مپ ده‌ربڕی به بۆنه‌ی لهرزۆکبوونی دۆخی باکووری سووریا و به‌رده‌وامیی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش و مه‌ترسیی هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کورده‌کان. هه‌ڵبه‌ت ئه‌نجامی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ بڕیاره‌که‌ی تره‌مپ وه‌لاوه‌نانی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا و نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له هاوپه‌یمانێتیی دژهداعشی لێکه‌وته‌وه. به‌ڵام دژایه‌تییه‌کان ئه‌نجامی به‌دواوه بوو و لانیکه‌م نیوه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا هێشتا له باکووری سووریا ماونه‌ته‌وه و به بۆنه‌ی ڕێککه‌وتنی تورکیا و ئه‌مریکا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له سنووری سووریا ڕێگری له کرده‌وه‌ی سه‌ربازیی تورکیا بۆ سه‌ر کوردی سووریا کراوه.
ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز له ژماره‌ی ئه‌مڕۆی خۆیدا جان بوڵتۆن به به‌رهه‌ڵستکاری سه‌رسه‌ختی کشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا ده‌زانێت و ته‌ئکید ده‌کاته‌وه که دژایه‌تییه‌کانی بوڵتۆن بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی که دۆناڵد تره‌مپ سه‌رجه‌م هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا نه‌کێشێته‌وه و به‌م شێوازه ئه‌مریکا خه‌یانه‌تکار به کورد نه‌یێته ئه‌ژمار.
دژایه‌تییه‌کانی جۆن بوڵتۆن له‌گه‌ڵ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا و پشتیوانی له کورد بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی که ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له کاتی سه‌فه‌ری بۆڵتۆن بۆ تورکیا له مانگی جانیڤێری ڕابردوو له‌گه‌ڵ ناوبراو کۆ نه‌بێته‌وه.
ئه‌م ڕۆژنامه‌یه هه‌روه‌ها بوڵتۆن به هۆکاری ڕازیبوونی وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا ده‌زانێت بۆ زیادکردنی هێزه‌کانیان له سووریا.
بلوومبێرگ له ڕاپۆرته‌که‌یدا هۆکاری له‌سه‌ر کار لابردنی بوڵتۆن له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه به دژایه‌تییه‌کانی ناوبراو له‌گه‌ڵ بڕیاره‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا وه‌سف ده‌کات بۆ کشانه‌وه له سووریا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment