کوردپرێس:
بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق لە پەیامێکدا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ قوربانیان و بریندارانی ڕووداوەکەی کەربەلا لە پەیامێکدا جەختیشی لە دابین کردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ زیارەتکاران و بنەماڵەکانیان کرد.
هەروەهاش سەرۆککۆمار له میانی په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنیدا، ڕۆژی سێ شه‌ممه ٢٠١٩/٩/١٠ له‌گه‌ڵ پارێزگاری كه‌ربه‌لا نه‌سیف خه‌تابی ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی خۆجێیه‌تی و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتیان بۆ فریاكه‌وتنی برینداران ده‌ربڕی.
سه‌رۆك كۆمار داوایشی له ده‌زگاكانی ئه‌منی و ته‌ندروستی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد كه به ووریایی و ئاماده‌باشیه‌وه گشت هه‌وڵه‌كانیان بخەنه‌گەڕ بۆ دووبارە روونه‌دانی رووداوی لەو جۆرە، هه‌روه‌ها دڵگرانی خۆیشی بۆ شه‌هیدبوون و برینداربوونی ده‌یان هاووڵاتی ده‌ربڕی.
له كۆتاییدا سه‌رۆك به‌رهه‌م، گوێبیستی روونكردنه‌وه‌ی پارێزگاری كه‌ربه‌لا بوو، سه‌باره‌ت به رووداوه دڵته‌زێنه‌كه‌ی ئەمڕۆی شاری کەربەلا، هاوكات ڕۆڵی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی كه‌ربه‌لای به‌رز نرخاند و جەختیشی لە دابینكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ زیارەتکاران کردەوە.
Your Comment