کوردپرێس:
پاش ئەوەی بڕیاری ئازادکردنی و بێتاوانی لە قورسترین دۆسیەدا بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش دەرکرا داواکاری گشتی تانەی لە بڕیارەکەی دادگای سزا قورسەکانی تورکیا دا و بڕیارەکەی دادگای بە نەگونجاو زانیبوو بەڵام لە وەڵامدا دادگای سزا قورسەکانی تورکیا ئەو داوایەی ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند بڕیاری ئازادکردنی دەمیرتاش لەو دۆسیەیە یاسایی بووە و بە گوێرەی دەستوور دەکراوە.
لەتانەکەی داواکاری گشتیدا هاتبوو کە دەمیرتاش ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستیە و پشتیوانی تیرۆرە، لە وەڵامی رەتکردنەوەی تانەکەدا، دادگای ئەنقەرە دەڵێت: "بڕیاری ئازادکردنی دەمیرتاش لەو دۆسیەیە بریارێکی یاساییە و بە گوێرەی دەستورە، ئەگەر دەمیرتاش لەسەر تەنها ئەم دۆسیەیە دەستگیرکرابێت، ئەوا دەبێت ئازاد بکرێ."
رۆژی (2)ی ئەم مانگە دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە، لەسەر دۆسیەی تیرۆر دژ بە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە، پاش چەند جارێک لەدادگایکردنی، بڕیاری بێتاوانبون و ئازادبونی لەو دۆسیەیە بۆ دەرچو.
لەبەرامبەردا داواکاری گشتیی تورکیا ناڕەزایەتی دژ بەو بڕیارەی دادگای ئەنقەرە دەربڕی و تانەی پێشکەشی دادگاکە کرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە، بەڵام ئەمڕۆ دادگای ئەنقەرە داواکاری و تانەکەی داواکاری گشتی رەتکردەوە، ئەمە لەکاتێکدا پێشتر داواکاری گشتی لەسەر هەمان دۆسیە کە بڕیاری ئازادبونی سەڵاحەدین دەمیرتاشی لەسەر درا، داوای کردبوو کە دەمیرتاش بە (142) ساڵ زیندانی بکرێت.
Your Comment