حەوت ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان دەست لەكار دەكێشنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حەوت كەس داوای دەستلەكاركیشانەوە لەجڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ‌و ئەندامییەتیی بزووتنەوەكەیان كردووە و هۆکارەکەی بۆ "لەڕێلادانی بزووتنەوەکە و پێشێلکردنی پەیڕەوی ناوخۆ" دەگەرێننەوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 10ی ئەیلوولی 2019 ساڵح ژاژڵەیی، جێگری سکرتێری جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: "حەوت ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان دەست لەکارکێشانەوەمان پێشکەشی خانەی راپەراندن و رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆران کرد، چاوەڕوانی رازیبوون یان نەبوونیش ناکەین و دەستمان لە ئەندامیێتیی جڤاتی گشتی و بزووتنەوەی گۆڕان کشاندووەتەوە".

لەو بارەوە ساڵح ژاژڵەیی بۆ شارپرێس وتی: ئێمە نیگەرانین لەئاراستەی ئێستای گۆڕان‌ و لەكۆمەلێك پرسی تر لەوانە جڤاتی نیشتمانی بڕیاری دا لە ١٤ ی ٩ هەڵبژاردن بكرێت بۆ خانەی ڕاپەڕاندن، بەڵام ئێمە لامان وایە جڤات خۆی ٤ ساڵ هەڵبژاردنی نەكردووە و شەرعییەتی بڕیاردانی نییە.

ساڵح ژاژڵەیی وتیشی: ئێمە داوامان كرد ماوەی خانەی ڕاپەڕاندن درێژ بكرێتەوە تا كاتی كۆنفرانس، كە بڕیارە لەكۆتاییی ئەمساڵدا ببەستریت و تا جڤات سەر لەنوێ هەڵبژیرێتەوە، بەڵام پێدەچێت ئەوان بۆ بەمەستی خۆیان تێپەراندنی بڕیارەكەیان چەسپاند و گوێیان لە ئێمە نەگرت.

ئەو بەرپرسەی گۆڕان ڕوونیشی كردەوە، لەزۆر پرسی تریشدا هەر گوێیان لێنەگرتوون، بۆیە سەرنجام بریاری خۆیاندا بەدەستكیشانەوە لەئەندامییەتی جڤات و بزووتنەوەی گۆڕان.

ژاژڵەیی هەروەها وتی: پێش ئێمەش چەند ئەندامی جڤات ‌و هەڵسوڕاو و كەسایەتی دیار بەهۆی گوێنەگرتن و سەرنجەكانیان لەسەر ئاراستەی گۆران دەستیانلەكاركێشاوەتەوە.

ئەندامە دەستلەکارکێشاوەکان بریتین لە:

1 - ساڵح ژاژڵەیی، جێگری سکرتێری جڤاتی نیشتمانی

2 - عەلی تاهر، ئەندامی جڤاتی گشتی

3 - شەریف قادر، ئەندامی جڤاتی گشتی

4 - سابر ئیسماعیل، ئەندامی جڤاتی گشتی

5 - ئاوات بەهادین، ئەندامی جڤاتی گشتی

6 - عادل کاکەیی، ئەندامی جڤاتی گشتی

7 حەیدەر حەسەن، ستار ئەندامی جڤاتی گشتی

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 86245

Your Comment

You are replying to: .
captcha