بەشی جیهان- وابڕیاره ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو سێرگه‌ی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بۆ تاوتوێ كردنی چه‌ند پرسێكی گرنگ سه‌ردانی عێراق بكات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میغائیل بۆ‌گدانۆڤ، نوێنه‌ری ره‌سمیی رووسیا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، رایگه‌یاندووه: "ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو سێرگه‌ی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سه‌ردانی عێراق ده‌كات".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه: "سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه رۆڵی گرنگی ده‌بێت له گه‌شه‌پێدان و پشتیوانی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی رووسیا- عێراق".
جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه: "رووسیا ئاماده‌كاری بۆ سه‌ردانی به‌رپرسانی باڵای عێراق ده‌كات بۆ رووسیا له داهاتوودا، به‌تایبه‌ت سه‌رۆک كۆمار و سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق".
سەرچاوە: هەواڵدەری تاسی ڕووسیا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment