بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند؛ وڵاتەكەی پابەندە بە رێككەوتنی وڵاتانی رێكخراوی ئۆپیک بۆ كەم كردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و ئەو نەوتەی لە چەند رۆژی ئایندە بەرهەم دەهێنرێت كەمتر دەبێت لەو بڕەی لە مانگی رابردوو بەرهەم هاتووە.
وەزیری نەوتی عێراق روونیشی كردەوە: ناچاربوون لە وەرزی هاویندا ئاستی بەرهەم هێنانی نەوت بەرز بكەنەوە، بەهۆی زیادبوونی بەكارهێنانی ناوخۆیی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا.
ناوبراو راشیگەیاند: عێراق لە مانگی تشرینی یەكەمی داهاتووەوە دەستدەكات بە جێبەجێ كردنی ئەو رێككەوتنەی وڵاتانی ئۆپیک بۆ كەم كردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بە گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا كردوە لەبارەی پرسی نەوتەوە و باسی لەوە كرد، گفتوگۆی جدیی هەیە و گفتوگۆكان لەنێوان حكوومەتی فیدراڵی و حكوومەتی هەرێم گەیشتونەتە قۆناغێكی پێشكەوتوو لە بارەی رێكخستنی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت لە هەرێم و بە هەماهەنگی لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵ.
سەرچاوە: سۆمریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment