کوردپرێس:
ئه‌حمه‌د تورک شاره‌وانی دوورخراوی ماردین ئاماژه‌ی به سیاسه‌تی دیاریکردنی قه‌یووم بۆ شاره‌وانییه کوردییه‌کانی تورکیا کرد و به هه‌واڵده‌ریی فورات نیووزی ڕاگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌یهه‌وێت سیاسه‌تمه‌دار و تێکۆشه‌رانی کورد بێده‌نگ بکات. ئێمه بۆ دۆستایه‌تیی گه‌لان، ئازادی و دیموکراسی هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌ڵام سیاسه‌تێک که ده‌وڵه‌تی تورکیا له ڕێگای دانانی قه‌یووم له جێگه‌ی ئێمه جێبه‌جێ ده‌کات هه‌وڵێکه بۆ دروستکردنی قه‌یران له نێوان گه‌لاندا. ورده ورده دوژمنایه‌تی له نێوان کورد و تورک دروست ده‌که‌ن. دیاریکردنی قه‌یووم بۆ شاره‌وانییه‌کانیش ئه‌نجامی ئه‌م سیاسه‌تانه‌یه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا باسی له په‌یامی ئه‌مدواییه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆکی زیندانیکراوی په‌که‌که کرد و گوتیشی: ئۆجه‌لان هه‌وڵێکی به‌رفراوانی بۆ جێگیربوونی ئاشتی و دۆستایه‌تیی نێوان گه‌لان دا به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورکیا خوازیاری چاره‌کردنی کێشه‌ی کورد له ڕێگای ئاشتییانه‌وه نییه. ده‌وڵه‌تی تورکیا به بڕیاردان له‌سه‌ر جه‌نگ و ئاژاوه‌گێری له‌مپه‌رێکی گه‌وره‌یه له به‌رانبه‌ر میلله‌ته‌کان. ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌م له ناو و هه‌م له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا به‌ره‌وڕووی کێشه‌گه‌لێکی گه‌وره بۆته‌وه. هه‌موان ده‌زانن که ده‌وڵه‌تی تورکیا ماف، عه‌داله‌ت و دیموکراسی وه‌لاوه ناوه. جیهان ئاگاداری ئه‌و سیاسه‌تانه‌یه که ده‌وڵه‌تی تورکیا گرتوویه‌ته به‌ر به‌ڵام ڕاستییێکی تاڵ هه‌یه ئه‌وه‌ش ئه‌مه‌یه که په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌وڵه‌ته‌کان به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش به‌ره‌وپێش ده‌چێت.
ئه‌حمه‌د تورک له‌باره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیاش جه‌ختی کرده‌وه: ده‌وڵه‌تی تورکیا له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا ناتوانێت به بێ ئه‌مریکا، ڕووسیا و ئێران هه‌نگاوێک هه‌ڵبگرێت. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورکیا بیتوانیبا له‌گه‌ڵ کورد کۆده‌نگ بێت له ئێستادا بووبووه زلهێزێکی گه‌وره له ناوچه‌که به‌ڵام تورکیا کورد وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یێک بۆ سه‌ر خۆی وه‌سف ده‌کات و له ڕێگای هه‌ڕه‌شه‌کانییه‌وه یه‌کڕیزیی نێوان کورد و تورکی ڕۆژ له دوای ڕۆژ خراپتر کرد.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment