گه‌ڕانی هاوبه‌شی هێزه‌كانی پیاده‌ی توركیا و ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌ی ئارام ده‌ستی پێكرد

به‌شی تورکیا- ئه‌ركی گه‌ڕانی هاوبه‌شی هێزه‌كانی پیاده‌ی توركیا و ئه‌مریكا بۆ به‌جێگه‌یاندنی پلانی ناوچه‌ی ئارام له‌ سووریا ده‌ستی پێكرد.

کوردپرێس:

ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ (8-9-2019) هێزه‌کانی ئه‌مریکا و تورکیا ده‌ستیان به‌ گه‌ڕانی سه‌ربازیی هاوبه‌ش له‌ سووریا کرد و گه‌ڕانی سه‌ربازیی هاوبه‌شی ئه‌و هێزانه‌ به ‌دیاریکراوی له‌ نێوان هه‌ر دوو گوندی حشێشییه‌ و نوسته‌ل له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی شاری گرێسپی ئه‌نجام درا.

گه‌ڕانه‌ سه‌ربازییه‌ هاوبه‌شه‌که‌ی ئه‌مریکا و تورکیا ڕۆژانه‌ دوو کاژێر به‌رده‌وام ده‌بێت، پاشان هێزه‌کانی تورکیا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌کانی خۆیان له‌ نێو خاکی تورکیا.

له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا و له‌ دوای زنجیره‌ گفتوگۆ و دانوستاندنه‌کان، ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتن له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی ناوچه‌یێکی ئارام و دروست کردنی ناوه‌ندی هاوئاهه‌نگی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌کان له‌ باکووری سووریا ڕێککه‌وتبوون.

ئه‌مڕۆش هێزه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ له‌ سنووری ئاكچه‌كاڵه‌ سه‌ر به‌ پارێزگای ڕووهای تورکیا به‌ره‌و خاڵی سنووری باكووری سووریا به‌ڕێكه‌وتن و زریپۆشه‌ سه‌ربازییه‌كان به‌ هه‌ر دوو ئاڵای ئه‌مریكا و توركیا ده‌ستیان به‌ گه‌ڕانه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ كرد.

گه‌ڕانه‌ هاوبه‌شه‌که‌ به‌پێی تورکیا بۆ "سه‌قامگیرکردنی ئارامی و پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌کانی هاوسنوورییه‌تی له‌گه‌ڵ سووریا" و ئه‌مریکاش بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌کانی تورکیا که‌ هاوپه‌یمانێکی گه‌وره‌ی ناتۆیه‌ به‌شداری له‌و گه‌ڕانه‌ هاوبه‌شه‌دا ده‌کات.

دوای دامه‌زراندنی ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی بابه‌تی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام كه‌ به ‌هاوبه‌شی له ‌نێوان دوو ژه‌نه‌راڵی سه‌ربازیی توركی و ئه‌مریكی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا به ‌شێوه‌یێكی به‌رده‌وام به‌ سه‌ر ئاسمانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌فڕن.

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ ڕووداو وه‌رگیراوه‌

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86209

Your Comment

You are replying to: .
captcha