ئه‌ردۆغان: ڕاهێنانی YPG له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ قبووڵ ناکه‌ین

به‌شی تورکیا- سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ لێدوانێکدا باسی له‌ مه‌سه‌له‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات کرد و گوتی: ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا مه‌شقی سه‌ربازی به‌ YPG بدات، قبووڵ‌کردنی ئه‌و بابه‌ته‌ بۆ ئێمه‌ نامومکینه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا تیشکی خسته‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و ڕای‌گه‌یاند: جارێکی‌تر له‌باره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا گفتوگۆ ده‌که‌م. ده‌بێ هه‌نگاو و قسه‌کانمان یه‌ک بگرێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا مه‌شقی سه‌ربازی به‌ YPG بدات، قبووڵ‌کردنی ئه‌و بابه‌ته‌ بۆ ئێمه‌ نامومکینه‌. هێزه‌ مه‌شقپێکراوه‌کان له‌گه‌ڵ کێ شه‌ڕ ده‌که‌ن؟ له‌گه‌ڵ تورکیا. ئایا ئێمه‌ چاوپۆشی له‌مه‌ ده‌که‌ین؟ ئایا ئێمه‌ بێده‌نگ ده‌بین؟

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: له‌ ئێستادا مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌رانی ئیدلب له‌ وڵاتدا هه‌یه‌. ئێمه‌ به‌ شێوه‌ی ئاشکرا به‌ ئه‌ورووپامان ڕاگه‌یاندووه‌. له‌م به‌رپرسیارێتییه‌ شه‌ریک ده‌بین. به‌وانمان ڕاگه‌یاند که‌ ئه‌گه‌ر شه‌ریک نه‌بن سنووره‌کانمان ده‌که‌ینه‌وه‌. تورکیا چۆن به‌ ته‌نها ده‌توانێت به‌رپرسیارێتیی 4 ملیۆن په‌نابه‌ر وه‌ئه‌ستۆ بگرێت. ئه‌گه‌ر بوو ئه‌وا ببێت، ئه‌گه‌رنا ھیچ چاره‌سه‌رێکی دیکه‌ به‌ده‌ر له‌ کردنه‌وه‌ی ده‌رگاکان نییه‌. مه‌گه‌ر بڕیاره‌ هه‌میشه‌ ئێمه‌ چاره‌یێک بدۆزینه‌وه‌؟ ڕێچارێکی دیکه‌مان له‌ به‌رده‌مدا نییه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هابر 7

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86206

Your Comment

You are replying to: .
captcha