کوردپرێس:
ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 7ی ئه‌یلوولی 2019 سه‌رچاوه‌یێکی نزیک له عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق باسی له‌وه کرد که ده‌نگۆکان له‌باره‌ی پێشکه‌شکردنی نامه‌ی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی به به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق بێبنه‌مایه و دوورن له ڕاستییه‌وه.
سه‌رچاوه‌که زیادی کرد: له ئێستادا سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له کاره‌کانى خۆى به‌رده‌وامه و بیرى له ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه نه‌کردووه‌ته‌وه و بڵاوکردنه‌وه‌ى هه‌واڵى ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ى سه‌رۆک وه‌زیران بۆ تێکدانى دۆخى سیاسیى عێراق و په‌یوه‌ندیی لایه‌نه سیاسییه‌کانه.
سه‌رچاوه‌که باسی له‌وه‌ش کرد که به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمار له به‌غدا نییه تا سه‌رۆک وه‌زیران نامه‌ى ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ى پێدابێت.
پێشتر چه‌ند میدیایێکى عێراق ئه‌وه‌یان بڵاو کرده‌وه که عادل عه‌بدولمه‌هدى له نامه‌یێکدا که ئاراسته‌ى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى کردووه ده‌ستى له پۆسته‌که‌ى کێشاوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: که‌ناڵی ئارتی عه‌ره‌بیی ڕووسیا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment