به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاڵدار خه‌لیل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێکاریی بزاڤی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی کوردی سووریا (TEV-DEM) باسی له ناوچه ئارامه‌که‌ی باکووری سووریا کرد و ڕای‌گه‌یاند: پڕۆژه پێشکه‌ش‌کراوه‌که‌ی کورد له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام له باکووری سووریا هه‌ندێک بابه‌ت ڕه‌ت ده‌کاته‌وه وه‌ک ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی تورکیا له ناوچه‌که، دامه‌زراندنی بنکه‌ی هه‌میشه‌ییی تورکیا و سووڕانه‌وه‌ی ئازادی فڕۆکه‌کانی ئه‌و وڵاته. ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت ڕێککه‌وتنیش هاتبێته‌دی تورکیا له ڕێککه‌وتنی کۆتاییدا پڕۆژه‌ی کورده‌کان تاوتوێ ده‌کات به‌ڵام ئه‌م ڕێککه‌وتنه دوور له چاوه‌ڕوانییه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا زیادی کرد: چه‌که قورسه‌کان له 5 کیلۆمه‌تریی ناوچه‌ی ئارام ده‌برێته ده‌ره‌وه. کۆنتڕۆڵ‌کردنی ئه‌و ناوچانه‌ی که سوپای دیموکراتی سووریا لێیان ده‌کشێته‌وه ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی خۆجێیی ده‌کرێت. له چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستاوه ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی هێزی سوپای ئه‌مریکا- هێزی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی سرێکانی ده‌ستی پێکردووه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment