بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو، سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری "جه‌هه‌په" ره‌خنه‌ی توند له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک كۆماری توركیا ده‌گرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆی پاڵپشتییه‌كانی ئه‌ردوغان بۆ گرووپه تیرۆرستییه‌كان، 3 ملیۆن په‌نابه‌ری دیكه‌ی سووری روو له توركیا ده‌كه‌ن.
كڵچدارئۆغڵو جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ئه‌ردۆغان به‌رده‌وام باسی هاتنی شه‌پۆڵێكی نوێی په‌نابه‌رانی سووری بۆ توركیا ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی سیاسته‌تی هه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی توركیایه به‌رامبه‌ر سووریا.
سه‌رۆكی جه‌هه‌په دووپاتیشی كرده‌وه، هه‌ر له سه‌ره‌تای قه‌یرانی سووریاوه سیاسه‌تی توركیا به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵاته هه‌ڵه بووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، ئێستا نزیكه‌ی 3 ملیۆن و 500 هه‌زار په‌نابه‌ری سووری له توركیا بوونیان هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌و ژماره‌یه‌ش كه كلچدار ئۆغلۆ ئاماژه‌ی ێ ده‌دات روو له‌و وڵاته بكه‌ن، ئه‌وا ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سووری له توركیا ده‌گاته زیاتر له 6 ملیۆن په‌نابه‌ر.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment