کوردپرێس: ئەمڕۆ پێنجشەمە پێنجی ئەیلوول، وەزارەتی بەرگریی عێراق دادگایی كردنی ژمارەیێک ئەفسەری پلەباڵای لەسەر گەندەڵی راگەیاند: بەگوێرەی بەیاننامەی وەزارەتەكەش نەجاح شەمەڕی وەزیری بەرگریی بڕیارەكەی دەر كردووە.
وەزارەتی بەرگریی لە بەیاننامەكەیدا هیچ زانیارییێكی لەسەر ئەو دۆسیانە بڵاو نەكردووەتەوە كە ئەو ئەفسەرە پلەباڵایانە لەسەری دادگایی دەكرێن، تەنانەت ناوی هیچ ئەفسەرێكیشی بڵاو نەكردووەتەوە، هێندە نەبێت كە ئەوان لەسەر تۆمەتی گەندەڵی رەوانەی دادگای سەربازی كراون.
دادگایی كردنی ژمارەیێک ئەفسەری پلەباڵا لەسەر گەندەڵی، لە كاتێكدایە عێراق لە ریزبەندی وڵاتانی گەندەڵ لە دنیادا لە كۆی 180 وڵات، لە ریزی 169یەمین وڵات دێت.
سەرچاوە: سۆمریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment