کوردپرێس:
نووسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له ڕاگه‌یێندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه: ڕۆژی چوارشه‌ممه 4ی ئه‌یلوولی 2019 شاندێكی په‌رله‌مان به سه‌رۆكایه‌تیی هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان و به یاوه‌ریى ژماره‌یێک له ئه‌ندامانى فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مان به‌شداری له كۆبونه‌وه‌ى ده‌ستپێکی كۆمه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانه‌کانی وڵاتانی ئاسیا کرد.
له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه که هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه له لێدوانێکیدا بۆ که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن ڕای‌گه‌یاندووه: "له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان بڕیاریان داوه باشتر گرنگی به په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسیه‌کانیان بده‌ن و سوود له ئه‌زموونی په‌رله‌مانی وڵاتانی دیكه وه‌ربگرن".
ناوبراو له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵى عێراقیش گوتوویه‌تی: "ستراتێژیه‌تی ئێمه وه‌کوو په‌رله‌مانی کوردستان پشتیوانی‌کردنه له هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێم به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا به ده‌ستووری عێراق".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment