هه‌ولێر بۆ سڕکردنی ئه‌نجامی ڕیفراندۆم له‌ به‌رانبه‌ر به‌غدا نه‌رمیی نواندووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئارێز عه‌بدوڵڵا باسی نه‌رمی نواندنی هه‌ولێر له‌ به‌رانبه‌ر به‌غدا بۆ سڕکردنی ئه‌نجامی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئارێز عه‌بدوڵڵا به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی SNGی وتووه‌: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌یی خۆی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدڕاڵ ڕاگه‌یاندووه‌ و نه‌رمیی زۆری نواندووه‌ له‌سه‌ر گشتپرسی و ئه‌نجامه‌که‌ی. هه‌روه‌هاش له‌سه‌ر ئاماده‌ییی خۆی بۆ ناردنی وه‌فدێکی پایه‌به‌رزی کورد بۆ به‌غدا جه‌ختی کردۆته‌وه‌.

سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کێتی ئاماژه‌شی به‌وه‌ کرد: ده‌بێت به‌‌غدا- هه‌ولێر بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی قه‌یرانی ئێستاکه‌ چاوه‌ڕوانی ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی زلهێز نه‌که‌ن و خۆیان نه‌خشه‌ڕێگایێکی نوێ دابڕێژن.

ناوبراو زیادی کرد: هه‌ر چه‌شنه‌ ته‌داخولێکی ده‌ره‌کی له‌ کاروباری ناوخۆی عێراق ناتوانێت به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و وڵاته‌ و هاووڵاتییانی عێراق بپارێزێت.

عه‌بدوڵڵا تیشکیشی خسته‌سه‌ر ئه‌و داکۆکییانه‌ی له‌ لایه‌ن هه‌ندێ وڵاتی ئه‌ورووپی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ بۆ کردنه‌وه‌ی درگای گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر چاودێریی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام ده‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8615

Your Comment

You are replying to: .
captcha