کوردپرێس:
له وه‌رزی نوێی ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری توركیا، دادگای تاوانه قورسه‌كانی ئه‌نقه‌ره به كۆی ده‌نگ بڕیاری ئازاد كردنی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ی ده‌ركرد و دوای به دوای ئه‌م بڕیاره ده‌میرتاش له رێگای پارێزه‌ره‌كانی په‌یامێكی له زیندان بڵاو كرده‌وه و هیوای خواست وه‌رزی نوێی دادوه‌ری توركیا ببێته هه‌وێنی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان.
ناوبراو له په‌یامه‌که‌یدا وتیشی: ئێستا له گرتووخانه‌دام، هیوای به‌خێر بۆ دادگایی دادپه‌روه‌رانه ده‌خوازم.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه 2ی ئه‌یلوولی 2019 دادگای باڵای توركیا بڕیاری دا سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په ئازاد بكرێت به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی دیكه له دژی کراوه‌ته‌وه ناوبراو ئازاد ناكرێت و ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه پێشتر دادگای ئه‌ورووپا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ داوای له توركیا كردبوو سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش ئازاد بكه‌ن.
شایانی باسه؛ سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش له مانگی تشرینی دووه‌می 2016ه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه ده‌ستگیر كراوه و داواكاری گشتیی توركیا به هاوكاری كردنی تیرۆر تۆمه‌تباری كردبوو و داوای ده‌رکردنی سزای 140 ساڵ زیندانی بۆ ناوبراو کردبوو.
ده‌میرتاش هه‌ر له ماوه‌ی زیندانیكردنیدا به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی توركیا كرد و توانیی 8.4%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment