ئێران ئامادەیە ناوچەی ئازادی بازرگانیی هاوبەش لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌ركونسووڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌سلێمانی‌ سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ كردو له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانیی سلێمانی‌ كۆ ده‌بێته‌وه ‌و نوێترین زانیاریش له‌سه‌ر به‌فه‌رمی كردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كان و کاری هاوبەشی بازرگانی ئاشكرا ده‌كات.

کوردپرێس:

له‌كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایگه‌یاند، "به‌مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ڕه‌خساندنی هه‌لی كاری زیاتر له‌سه‌ر مه‌رزه‌كان، سه‌ركونسوڵی ئێران سه‌ردانی كردین".

لای خۆیشیه‌وه‌ مه‌ھدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌سلێمانی ڕایگه‌یاند، "په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ په‌یوه‌ندییێكی تایبه‌ته‌، ئێمه‌ ئاماده‌ییی خۆمان ده‌ربڕیوه‌ بۆ هه‌رجۆره‌ كارئاسانییێكی بازرگانی كه‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا ڕوو بدات".

سه‌باره‌ت به‌كردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كانیش ئاشكرای كرد، "كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماده‌ییی خۆی ده‌ربڕیوه ‌و ڕایگه‌یاندوه‌ مه‌رزی پشته ‌و شوشمێ له‌ سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ فه‌رمین ئه‌وه‌ یه‌كلابۆته‌وه‌، به‌ڵام گفتوگۆكانمان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمیش به‌رده‌وامه‌، چوونكه‌ پێویستی به‌ژێرخانێكی پته‌و هه‌یه‌".

ئه‌وه‌شی‌ وت:"كاتێك ژێرخانێكی پته‌و هه‌بوو لای هه‌ردوولاوه و ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بوون، ئه‌وكاته‌ ده‌توانین لای خۆمانه‌وه‌ بیكه‌ینه‌ بواری جێبه‌جێ­كردنه‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ بازرگانییه‌كانیش ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ی‌ ده‌ربڕی‌ بۆ هه‌موو پڕۆژه‌یێک كه‌ ئه‌نجام ئه‌درێ ئاسانكاری بكه‌ن و هاوكار بن.

News Code 86117

Your Comment

You are replying to: .
captcha