کوردپرێس: تەلەفیزیۆنی ڕووداو بڵاوی کردەوە تورکیا ناوی سەرکردەکەی ئاشکرا کردووە و رایدەگەیێنێت: "ئەو سەرکردە ناوی نەدیم کەرکوڵەکە و بە " کاوە گەرزەن" ناسراوە، دەستێکی باڵای لە پەروەردەکردن و راهێنان بە چەندین گەریلای پەکەکە هەبووە".
لە راگەیێندراوەکەی میدیای فەرمی تورکیادا هاتووە: "ئەو سەرکردەی پەکەکە لە بۆردوومانێکی فڕۆکەکانی تورکیا لە ناوچەی خوارکورک لە هەرێمی کوردستان کوژراوە و پێنج گەریلای دیکەش لەگەڵ ئەودا گیانیان لەدەست داوە".
وەک میدیای فەرمی تورکیا بڵاویکردووەتەوە، ئەو سەرکردەیەی پەکەکە ناوی لە لیستی تیرۆری تورکیادا هاتبوو. هەروەها بەرپرسی دەڤەری حەفتانین بووە لە سنووری زاخۆ.
پەکەکە هیچ راگەیێندراوێکی لەبارەی گیان لەدەستدانی ئەو سەرکردەیە بڵاو نەکردووەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment