کوردپرێس:
ئه‌حمه‌د سه‌یدۆ ئه‌ندامی لیژنه‌ی داراییی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێکدا گوتی: ئه‌و سێ ڕێكکه‌وتنه‌ی پێشووتر له نێوان هه‌رێم و به‌غدا واژۆ كران شكستیان هێنا و نه‌یانتوانی سه‌قامگیریی دارایی و سیاسی بۆ گه‌لی عێراق بهێنن.
سه‌یدۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: ڕاده‌ست نه‌کردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به به‌غدا بووه هۆی ڕاگرتنی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و ئه‌گه‌ر هه‌رێم هه‌ر به‌رده‌وام بێت له ڕاده‌ست نه‌كردنی ئه‌و نه‌وته‌ی ڕێکكه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه ئه‌وه حكوومه‌تی به‌غدا ده‌كه‌وێته ژێر گوشاری پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق .
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه كه ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌ی ده‌كرێن بۆ سفركردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له ڕێگای هاتنی شاندی هه‌ردوولا بۆ ئه‌وه‌یه بتوانرێت ڕێكکه‌وتنێكی جیاواز له‌وانه‌ی پێشووتر بكرێت به جۆرێک هه‌ردوولا پابه‌ند بكات به جێبه‌جێ كردنی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی .
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی داراییی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ڕاشی‌گه‌یاند: هه‌موو ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی پێشووتر له نێوان حكومه‌تی به‌غدا و لیژنه‌ی دارایی له‌باره‌ی بودجه‌وه كراون دوور و نزیک باس له پشكی هه‌رێم له‌و بودجه‌یه نه‌كراوه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment