کوردپرێس: له‌میانی به‌شداری كردنی له به‌رنامه‌ی "المناوره" له كه‌ناڵی سۆمه‌ریه، ڤیان ده‌خیل وتی: ریفراندۆمه‌كه‌ی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ری هه‌رێمی كوردستان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت نه‌بوو، به‌ڵكوو رێگه‌خۆشكه‌ر بوو بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ته.
ڤیان ده‌خیل وتیشی: ریفراندۆم بابه‌تێكی ئاسایی بوو، له‌وكاته‌شدا باوه‌ڕمان به‌وه هه‌بوو كه عێراق قوڵایی كوردستانه، به‌ڵام كوردێكش له‌سه‌ر زه‌ویدا نا‌بینیت كه خه‌ون به ده‌وڵه‌تی كوردییه‌وه نه‌بینێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا ڤیان ده‌خیل باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كردوه و وتوویه‌تی: بڕیاری تاک لایه‌نه كێشه‌ی خسته نێوان هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدڕاڵی، به‌ڵام له‌وكاته‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی حكوومه‌تی پێكهێناوه، كورد هه‌ست به تامی به‌شداری له حكوومه‌تدا ده‌كات.
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق، وتی قۆناغی داهاتوو په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، پێشكه‌وتنی زیاتر به‌خۆوه ده‌بنێت و زیادی کرد: سه‌ركردایه‌تیی كورد خواستێكی زۆریان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment