ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی له‌ هه‌رێمی کوردستاندا نییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی یاساییی په‌رله‌مانی عێراق ته‌ئکیدی کرد که‌ کورد به‌شێک له‌ دیمۆگرافیای ئه‌م وڵاته‌یه‌ به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ هیچ جۆره‌ ده‌سه‌ڵاتێکی له‌ هه‌رێمی کوردستاندا نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 2ی ئه‌یلوولی 2019 حسێن عوقابی په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانیی نه‌سر و ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاساییی په‌رله‌مانی عێراق هاوپه‌یوه‌ند به‌ به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی گشتیی وڵات و ڕاده‌ست‌کردنی داهاته‌ نه‌وتییه‌کانی هه‌رێم به‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ به‌ سۆمه‌ریه‌ نیووزی ڕاگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی ساڵانی 2003 تا 2016 هه‌رێمی کوردستان 108 ترلیۆن دیناری (زیاتر له‌ 97 ملیار دۆلاری) وه‌رگرتووه‌ و له‌ ئێستادا ڕاده‌ست‌کردنی داهاته‌ نه‌وتییه‌کانی هه‌رێم به‌ به‌غدا به‌ستراوه‌ به‌ پێدانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانی هه‌رێم.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی یاساییی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختیشی کرده‌وه‌: مه‌نتیقی نییه‌ که‌ هه‌ولێر داوای پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵه‌وه‌ بکات به‌ بێ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ به‌ به‌غدا بدات ده‌سه‌ڵاتێکی له‌ پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستاندا بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86100

Your Comment

You are replying to: .
captcha