شاندێكی هاوبەشی پارتی و یەكێتی سەبارەت بە پرسی کەرکووک سەردانی بەغدا دەكەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: لەچەند رۆژی داهاتوودا شاندێكی هاوبەشی پارتی و یەكێتی سەبارەت بە پرسی پارێزگاری کەرکووک سەردانی بەغدا دەكەن.

کوردپرێس: مەحموود محەمەد وتەبێژی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ دەنگی ئەمریكا وتوویەتی: " هەوڵی ئەوەدەدەین كە هەموو لایەنە كوردییەكان لە کەرکووک هاوهەڵوێست بین ئەگەر بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک-مان كرد پێكەوە بەشدار بین ئەگەریش بەشدار نەبین ئەوا هەر پێكەوە بڕیار بدەین.

ناوبراو وتیشی لە راستیدا هەر بڕیارێک دەدەین پێویستە پێكەوە بیدەین بەیەک لیستی بێت یا لیستی جیا جیا بێت و زیان و قازانجی هەریەكەیان ئەمانە ماوەتەوە بۆ ئەو كۆبونەوە و گفتوگۆیانەی دەیانكەین لەنێوان حیزبەكان بەهەرسێ حیزبی پێكهێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حیزبە ئۆپۆزسیۆنە كوردییەكانیش، چوونكە ئۆپۆزسیۆنیش بەشێک لەبەرپرسیارێتی نەتەوایەتییان دەكەوێتە سەرشان بەرامبەر کەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەكان.

مەحموود محەمەد زیادی کرد لەم كاتەی كە قسەی تێدا دەكەم پارتی زۆرترین ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکی هەیە لە یەكێتی زیاترە و لەلایەنەكانی تریش زیاترە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە لەخەمی ئەوەین كە دەبێت هەرچی زوترە كێشەكان چارەسەر بكرێت ئەگەر هەڵبژاردنیش دەكرێت بەجۆرێک نەبێت كە لەزیانی كورد و خەڵكی ناوچەكانی دەرەوە نەشكێتەوە".

ناوبراو وتوشیەتی "سەرەتای هەوڵەكانمان بۆ ئەوەیە كە هەندێک ماددەی زۆر خراپ خراوەتە ناو یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كە سەبارەت بە كورد زیانی زۆر دەدا كە هەوڵبدەین لە پەرلەمان هەمواری ئەو بڕگانە بكرێت ئەگەر ئەوەش نەكرا ئێمە پێمان باشە پێكەوە بین بەشداری هەڵبژاردن بكەین یاخود ئەگەر بایكۆتیشمان كرد پێكەوە بیكەین".

هەروەها وتەبێژی پارتی سەبارەت بە پۆستی پارێزگاری کەرکووک وتوویەتی: "ئێمە پشكی پارێزگاری کەرکووک-مان نەداوە بە یەكێتيی نیشتمانيی كوردستان ئەو كاندیدە بەڕێزەی هەیە كاندیدی لیستی برایەتی-یە، كە لەهەموو لایەنە سیاسییە كوردییەكانی کەرکووک پێكدێت و هەندێک لە توركمان و عەرەبیش، لەبەرئەوە ئەو كاندیدەی ئێستای پۆستی پارێزگاری کەرکووک كاندیدی یەكێتی نییە، بەڵكوو كاندیدی لیستی برایەتی-یە و ئەو لیستە دەتوانێت پارێزگار بۆ پۆستەكەی دیاری بكات".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86090

Your Comment

You are replying to: .
captcha