به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌زایی ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا کرد دژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه خۆجێییه کورده‌کانی وڵات و ڕایگه‌یاند: ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ڕێگای دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ کورد درێژه به ده‌سه‌ڵاته‌کانیان بده‌ن. له ڕێگای دیاریکردنی قه‌یووم بۆ شاره‌وانییه‌کان گه‌نده‌ڵی و دزییه‌کانی خۆیان ده‌شارنه‌وه. ئه‌م سیاسه‌ته سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕێکه که سه‌پێندراوه‌ته سه‌ر سه‌رانسه‌ری تورکیا.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا زیادی کرد: گرینگ‌ترین بابه‌ت بۆ تورکیا مه‌سه‌له‌ی دیموکراتیزه‌بوونی ئه‌م وڵاته‌یه. له دیموکراتیزه‌بوونی تورکیاش مه‌سه‌له‌ی کورد هه‌یه. بۆ چاره‌کردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌ش ده‌بێ سه‌رانسه‌ری تورکیا یه‌کده‌نگ بێت و به هاوبه‌شییه‌وه به‌ره‌پێشه‌وه بچین. له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی دیموکراسیدا ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌کان بۆ دیموکراتیزه‌بوونی تورکیا له شوێنێکدا کۆ ببنه‌وه. ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی که چۆن ده‌توانین ده‌ستووری دیموکرات له تورکیا جێگیر بکه‌ین پڕۆژهیێکمان ئاماده کردووه. شتێک که ئه‌مڕۆ به‌ره‌وڕووی بووینه‌ته‌وه زۆربێژییه و ئێمه‌ش هه‌وڵه‌کانمان بۆ تێپه‌ڕبوون له‌م زۆربێژییه چڕ کردۆته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ینی یاشام
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment