وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: چاوەڕوانی هه‌ماهه‌نگیی زیاتر له ‌هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی زیاتری نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان ده‌كاته‌وه‌.

کوردپرێس:

شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ‌و هاوپه‌یماناندا جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی زیاتری نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان کرده‌وه‌ و وتی: "هاوكاری و پێكه‌وه‌ییی هه‌مووان بۆ سه‌قامگیریی ناوچه‌كه ‌و بنبڕكردنی ته‌واوه‌تی تیرۆر و تیرۆریستان ئه‌ركی له‌ پێشینه‌ی هه‌مووانه‌ بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ماهه‌نگیی زیاتر له ‌هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ین."

ناوبراو زیادی کرد: له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ڕاپۆرتی هه‌ریه‌ک له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئیداره‌ و میره‌، ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان و هه‌واڵگریی گشتی خوێندرانه‌وه‌ كه‌ تیایدا ڕووداو و كرده‌كانی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ داتا و ژماره‌ خڕانه‌ڕوو و پاشان له‌لایه‌ن وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانانه‌وه‌ گفتۆگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا.

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ گوتیشی: "مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش له ‌ناوچه‌ جیاوازه‌كان هه‌یه‌ و بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و بنبڕكردنی تیرۆر و تیرۆریستان پێویستیمان به ‌به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش و یه‌كده‌ستی و یه‌كگرتووییی هه‌مووان هه‌یه‌".

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86087

Your Comment

You are replying to: .
captcha