بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی ئورنسل بڵاوی کردەوە هاوسەرۆکی پێشوو و زیندانی کراوی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە کۆبوونەوەیێکدا لە دادگای ئەنقەرە کە گرینگترین دۆسیەی ناوبراو تاوتوێ دەکات و دادەور 142 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاندووە ئامادە نابێت.
بڕیار بوو دەمیرتاش لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە پێوەندیی لە دادگای ئەنقەرە بێت و لەو ڕێگایەوە بەرگرینامەکەی خۆی پێشکەش بکات، ناوبراو ئێستا ڕایگەیاندووە لەو دادگایەدا ئامادە نابێت و چاوەڕوانی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا دەبێت.
ماحسونی کارامان پارێزەری دەمیرتاش لە وتەکانیدا ئاماژەی داوە بە بڕیارەکەی ناوبراو و ڕایگەیاندووە: سەلاحەدین دەمیرتاش ئەگەر لە دادگایشدا ئامادە ببێت موحاکیمە ئەنجام نادرێت. لە بەرواری 18ی سێپتێمبردا بڕیارە کۆبوونەوەی تاوتوێ کردنی دۆسیەی دەمیرتاش لە دادگای باڵای مافی مرۆڤی ئەورووپادا بەڕێوە بچێت هەموومان تەرکیزمان لەسەر ئەو دادگایە کردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment