فه‌رمانده‌یێکی ته‌حریرولشام له‌ ئیدلب کوژرا

به‌شی سووریا- فڕۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌مریکا گرووپی تیرۆریستیی ته‌حریرولشامیان له‌ ئیدلب کرده‌ ئامانج که‌ کوژرانی فه‌رمانده‌ی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ی لێکه‌وته‌وه‌.

کوردپرێس:

ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 1ی ئه‌یلوولی 2019 چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی خۆجێیی ئیدلب ڕایان‌گه‌یاند: فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان به‌ سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا چه‌ندین هێرشیان بۆ سه‌ر بنکه‌ی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کانی حراسولدین و ئه‌نسارولته‌وحیدی سه‌ر به‌ گرووپی ته‌حریرولشام ئه‌نجام دا که‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌‌دا ئه‌بوو محه‌مه‌د جۆلانی فه‌رمانده‌ی گرووپی تیرۆریستیی ته‌حریرولشام کوژرا‌.

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ حاڵێکدا بڵاو ده‌بێته‌وه‌ که‌ زانیارییه‌کانی پێنتاگۆن باس له‌ کردنه‌ئامانجی ناوه‌ندی فه‌رمانده‌ییی گرووپی تیرۆریستیی ته‌حریرولشام ده‌کات. به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ پێنتاگۆنه‌وه‌ بڵاو بۆته‌وه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ 31ی ئابی 2019 ناوه‌ندی فه‌رمانده‌ییی ته‌حریرولشامی له‌ بینای دوو نهۆمی له‌ ئیدلب کردۆته‌ ئامانج.

هێشتاکه‌ هه‌واڵی کوژرانی فه‌رمانده‌ی ته‌حریرولشام به‌ شێوه‌ی فه‌رمی پشتڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86072

Your Comment

You are replying to: .
captcha