بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن ئالی ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە بەغداد ئەلیەومی ڕاگەیاندووە: یەکێتی پشتگیری لە هەوڵەکانی حکوومەتی فیدراڵ دەکات بۆ پڕچەک کردنی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە سیستمی بەرگریی پێشکەوتوو.
ئالی لەمبارەوە زیاتر وتی: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەر چەشنە هێرش کردنێک بۆ سەر حەشدی شەعبی و دیکەی هێزە عێراقییەکان ڕەت دەکاتەوە و پشتگیری دەوڵەتی فیدراڵ دەکەین بۆ بڕیاردان لەسەر کڕینی سیستمی بەرگریی پێشکەوتوو.
ئەم نوێنەرە کوردە دەڵێت هەروەها یەکێتیی نیشتمانی خوازیاری ئەمەیە کە هێزی پێشمەرگە وەکوو بەشێک لە هێزی بەرگریی عێراق بەو سیستمە پێشەوتووە پڕچەک بکرێن تا بتوانن بەرپەرچی هەر چەشنە هێرشێک بۆ سەر هەرێمی کوردستان بدەنەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment