هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ چین و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ورووپا زیاد ده‌بێته‌وه‌

به‌شی جیهان- گۆڤاری ئه‌لێکترۆنیی ئۆیل پرایس باس له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی کوردستان بۆ چین و وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ورووپا و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌غدا بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی دژی هه‌ولێر ده‌کات.

کوردپرێس:

گۆڤاری ئه‌لێکترۆنیی ئۆیل پرایس که‌ له‌ بازاڕی نه‌وتی خاو و گازی سروشتی ده‌کۆڵێته‌وه‌ له‌ نوێترین ڕاپۆرتیدا له‌باره‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی کوردستان نووسیی: تا ئێستا حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دوو ڕێککه‌وتننامه‌ی سه‌باره‌ت به‌ ڕاده‌ست‌کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌رانبه‌ر پێدانی بودجه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ واژۆ کردووه‌ به‌ڵام له‌ هیچ یه‌ک له‌ گرێبه‌سته‌کاندا به‌ڵێنه‌کانی بۆ ڕاده‌ست‌کردنی نه‌وت به‌ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق نه‌بردۆته‌ سه‌ر. خاڵی گرینگ ئه‌مه‌یه‌ که‌ به‌پێی ڕێککه‌وتنی ساڵی 2018 هه‌رێمی کوردستان که‌ قه‌رزێکی که‌ڵه‌که‌بووی له‌سه‌ر شانه‌ ته‌نها 12 له‌سه‌دی بودجه‌ی عێراق وه‌رده‌گرێت و له‌و به‌شه‌بودجه‌ ته‌نها پاره‌یێکی بۆ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ته‌رخان دراوه‌.

ئه‌و گۆڤاره‌ ئیدعای کردووه‌ که‌ زانیارییان ده‌ست خستووه‌ و ده‌ریده‌خات هه‌رێمی کوردستان -که‌ به‌ بۆچوونی به‌غدا فرۆشتن و هه‌نارده‌کردنی نه‌وت به‌ شێوه‌یێکی نایاسایی ئه‌نجام ده‌دات- ده‌ستی کردووه‌ به‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌کردنی نه‌وته‌که‌ی و ئه‌و مه‌سه‌له‌ش به‌غدای نیگه‌ران کردووه‌.

گۆڤاره‌که‌ باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ به‌غدا به‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ مومکینه‌ جارێکی‌تر وه‌ک ساڵی 2014 په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه‌ دژی هه‌رێم بکاته‌وه‌.

گۆڤاری ئه‌لێکترۆنیی ئۆیل پرایس زیاتر ده‌نووسێت: زۆربه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان ڕه‌وانه‌ی چین و ئیسرائیل ده‌کرێت و به‌شێکیشی به‌ره‌و وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ورووپا وه‌ک کرواتیا، بۆسنیا و ھه‌رزەگۆڤینا و کۆسۆڤۆ ده‌نێرێت.

گۆڤاره‌که‌ ئیدعای کردووه‌ که‌ له‌م کاته‌دا هه‌نگاوه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌توانێت موناقه‌شه‌یێکی جیدی دروست بکات به‌تایبه‌ت که‌ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق هه‌وڵه‌کانی بۆ واژۆکردنی گرێبه‌ستێکی‌تر له‌گه‌ڵ هه‌ولێر له‌سه‌ر پێدانی بودجه‌ له‌بری ڕاده‌ست‌کردنی نه‌وت چڕ کردۆته‌وه‌.

گۆڤاری ئه‌لێکترۆنیی ئۆیل پرایس ئیدعای کردووه‌ که‌ هه‌رێمی کوردستان پێشنیارێکی نوێ به‌ نێوبژیڤانیی وڵاتانی دراوسێ به‌ به‌غدا داوه‌ که‌ به‌پێی ئه‌و پێشنیاره‌ هه‌ولێر 40 له‌سه‌دی داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ی که‌ بۆ باشووری عێراق ده‌نێرێت وه‌ربگرێت که‌ ئه‌گه‌ر مووچه‌ی هێزی تایبه‌تی پێشمه‌رگه‌ی پاسه‌وانی کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانیش له‌به‌رچاو بگیردرێت ئه‌و ڕێژه‌یه‌ ده‌گاته‌ 55 تا 58 له‌سه‌د.

ئۆیل پرایس زیاتر ڕای‌گه‌یاندووه‌ که‌ ئێران ده‌یهه‌وێت نێوبژیڤانی له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بکات و هانی دوو لایه‌ن بدات بۆ واژۆکردنی ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ڕاده‌ست‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم به‌ به‌غدا له‌بری وه‌رگرتنی به‌شه‌بودجه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86067

Your Comment

You are replying to: .
captcha