کوردپرێس:
سنه، به «سنه دژ»، «شاری مزگه‌وت و مناره»، «شاری هه‌زار ته‌پۆڵکه»، «شاری دار ئاقێقهکان»، «پێته‌ختی ده‌فی ئێران»، «بێشکه‌ی مۆسیقای ئێران» و ... ناسراوه.
به‌درێژاییی مێژوو، ئه‌م شاره هه‌زاران رۆڵه‌ی زانا و بلیمه‌ت و ناوداری وه‌ک «ئایه‌توڵڵا مه‌ردۆخ»، «مه‌ستووره‌ی ئه‌رده‌ڵان»، «سه‌ی عه‌لی ئه‌سغه‌ر کوردستانی»، «موزه‌فه‌ر په‌رته‌وماه»، «عه‌لی بێهزادیان»، «عه‌زیز ره‌حمانی»، «پاڵه‌وان نادر» و... ی له داوێنیا په‌روه‌رده کردگه و مێژوویێکی درهوشیاگی هه‌س. به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌مێکه ئه‌م بووکه‌ی کورده‌واری خه‌فه‌تباره و تۆزی په‌ژاره و بێکه‌سی دایپۆشیگه.
چه‌ن ساڵێکه شوورا و شاره‌داری و به‌رپرسانیتر ده‌سیان له‌م شاره داشۆردگه و هه‌روا وێڵیان کردگه. هه‌ر که‌سێ له هه‌ر شار و دێهاتێکی دوور و نزیکه‌و بێ، ئه‌توانێ له هه‌ر نوقتهیک له شار سنه، گوونییێک دوو سێ متری(بگره زیاتریش) داخات و چه‌ن تیکه جنس دا‌نێت و ده‌سفرۆشی بکات. تواو پیاده‌ڕۆ و خیابانگهل شار له لایه‌ن دهسفرۆشهکانهوه داگیر کریاگن. له هه‌ر پیادهرهوێکی خیابانگهل ئه‌سڵی ته‌نیا یه‌ک متر رێگه ماگه بۆ هاتووچووی ئه‌و گشته هاوشاری و گه‌شتیاری شارگه‌ل و وڵاتگهلتر و هیچ چاودێری و مه‌نع و گیروگرفتێکیش له لایه‌ن شارهداریهو ناکرگێ بۆ ئه‌م کێشه‌یه. به پێی ده‌ستوور و قانوون، پیاده‌ڕۆی هه‌ر شارێ موڵکی گشت خه‌ڵک ئه‌و شارهسه و ناوێ شاره‌داری رێگه بات به که‌سانێ که داگیری بکه‌ن بۆ خۆیان و ناو ڕێگه‌ی مه‌ردم بگیرگێ. شتێکیش وا فره سه‌یر و کهنینییه ئه‌وه‌سه که شاره‌داری به ده‌سفرۆشه‌کان وتگیه تا سه‌عات 6 ئێواره حه‌قتان نیه به‌سات بچنن! ئه‌شێ له سه‌عات شهشهو لا که خیابان شلۆق ئه‌وێ بێن پیاده‌ڕۆ داگیرکه‌ن.
شارێ به‌م گه‌وره‌ییه، ته‌نیا یه‌ک جێگه‌ی هه‌س به کار گه‌شت و سه‌یران بخوات و ئه‌ویش پارک
«ئاویه‌ره». وه‌ختێ ئه‌م پارکه دروس بوو، ئاغه‌ی «ره‌حیمی» ئوستاندار ئه‌و وه‌خته‌ی کوردستان، وتی: «پارک ئاویه‌ر سێ فازه، ئه‌مه فاز یه‌کیه». نزیک سی ساڵ له‌و رۆژه تێئه‌په‌ڕێ و ئاویه‌ر هه‌ر یه‌ک فازی هه‌س و ئه‌و ته‌نیا فازیشیه رۆژ به رۆژ وێرانتر ئه‌وێ. گه‌وره‌ترین سینمای رووباز دونیایش که 10 هه‌زار که‌س بینه‌ر ئه‌گرێ و ها له ئاویهرا، وه‌ک دێکۆر دانریاگهو هیچ کهڵکێتری نیه و کوژیاگهسهو. هه‌رکه‌سێ وانتبارێ داغان و لهکارکهفتگی بێت، ئه‌توانێ له گۆشه‌و کنار ئه‌م ته‌نیا سه‌یرانگه‌ی سنه، پارکی بکات و بای لاستیکه‌کانی ده‌رکات و به‌سات بچنێت و چای و به‌لال و باقله و نۆک و قلیان و سگار و هه‌رشتێ که دڵی بخوازێ، بفرۆشێ. شتێکیش وا فره جالبه، ئه‌وه‌سه که ئه‌و وانتبارگهله و جێگه‌کانیان وه‌ک دووکان خه‌رید و فرۆش ئهکرگێ و شوورا و شارهدارییش په‌کیان ناکهفێ...
له قه‌راخ مه‌یان گاز شار سنه، شاربازیێک بووچک هه‌س که چه‌ن ئامێرێکی فره ساده و ساکاری کایه‌ی هاتیا بۆ مناڵگهڵ. لای ده‌س ئه‌م شاربازیهو دوو سێ دانه وانتبار پارکیان کردگه و خۆراکی و چای و سگار و قلیان ئه‌فرۆشن. هه‌رکام له‌م وانتیگهله، دانێ مۆتۆر به‌رقیان رێک له ناو شاربازیهکه دانیاگه که ئێوارهگهل تا ئاخر شه‌و دایئهگرسنن و بێجگه له‌وه‌ی که به هاڕه‌هاڕ مه‌غز مه‌ردم ئه‌هاڕن، پڕ ناو ده‌م و لووت مناڵه‌کان و دایک و باوکه‌کانیان ئه‌که‌ن له دووکه‌ڵ و شوورا و شارهدارییش په‌کیان ناکهفێ...
به قسه‌ی سه‌رۆک کۆمیسیۆنی عومرانی شوورای شاری سنه، سه‌رانه‌ی فه‌زای سه‌وز له شار سنه ته‌نیا 6 متری چوارگۆشهس. که 6 متر له حه‌د ناوه‌ندیی ئێستانداردی ئێران که‌متره. ئه‌مه‌یشه له حاڵێکا هه‌س که سه‌رانه‌ی فه‌زای سه‌وز له دونیا 25 متر و له ئێران 15 متره و «هه‌مه‌دان» 6/9 متر، کرماشان 11 متر، مه‌شهه‌د 5/12 متر و ئێسفه‌هان 25 متره. که‌م بوون فه‌زای سه‌وز و دووکه‌ڵ و خاک و خوه‌ڵ ناو هه‌وا کارێکیان کردگه که ئه‌م شاره، هه‌رچه‌ن کارخانه‌ی فره فره که‌متر له شارگهلتره وه‌لێ ناوی چووگه‌سه ناو لیست شارگه‌ل چه‌په‌ڵ و ئالووده‌ی ئێران. یه‌کێتر له کێشه‌گه‌ل شار سنه، دارگه‌ل ئاقێق فرهیکه که له‌م شاره نریاگه. ئه‌م دارگهله که یه‌کسه‌ره شیره‌یان لێ ئه‌تکێ، بووگنهسه لانه‌ی گشت جۆره جڕ و جانوهرێک و بێجگه عه‌زیه‌ت و ئازار نه‌وێ، هیچ خێرێکیان نیه. شارهدارییش هیچ کارێ بۆ لابردن ئه‌م دارگهله و نیان دارگه‌ل خاستر به جێگه‌یان ناکا و هه‌ر ساڵیش تا گیان هاوشاریان نه‌یته نووک لووتیان، سهمپاشییان ناکات.
به خوا برا به‌عزێ کار هه‌س فره فره سه‌یره. یه‌کێ له‌وانه «پیادهڕۆفرۆشییه» که له هیچ کوێنه‌ی دونیا وێنه‌ی نیه. شایه‌د باوه‌ڕ نه‌که‌ن وه‌لێ پیادهرۆگهل به‌رده‌م مه‌دره‌سه‌ی «عێلم و دین»(نزیک تاناکۆرا)، له لایه‌ن شارهداریهو فرۆشیاگه! کوچک بکوڵنن! پیاده‌رۆ که حه‌ق هاوشاریانه، فرۆشتگیانه...! یانێ مناڵگهڵ ئه‌و مه‌دره‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ناو مهدرسهکهیان، ئه‌شێ له ناو دوکان تاناکۆرافرۆشهو ره‌د بن و شوورا و شارهدارییش په‌کیان ناکهفێ...
ئه‌گه‌ر تا دوو - سێ ساڵتر کێشه‌ی ترافیکی سنه چاره‌سه‌ر نهکرگێ، به‌ڕاسی ئیتر ناو شارا هاتووچوو ناکرگێ. له‌م ساڵگهل دواییا، ته‌نیا کارێ که له لایه‌ن به‌رپرسانه‌و کریاگه، یه‌ک ته‌ره‌فه کردن خیابانه‌کان و ده‌سه‌ناز درووسکردن بووگه. به ڕاسی هیچ شارێ له دونیا به‌قه‌و سنه دهسهنازی تیا نیه. هه‌رچه‌ن وه‌زع ئاسفاڵت خیابانه‌کانیش ئه‌ونه خراوه که ئه‌یژی جاده‌ی دێهاته و خیابانه‌کان یه‌کسه‌ر دژه ماشینن. به‌عزه خیابانێ ئه‌ونه چاڵ بووچک و گه‌وره‌ی هاتیا، که هه‌ر ڕایک که لیانهو تێئه‌په‌ڕی، ئه‌شێ ماشین بووه‌ی بۆ تهعمیرگاه. ئیتر کووچه و کۆڵان با بێسێ . ماوهیێکیشه هه‌رچی په‌یکانه کۆنه‌ی ئێرانه هاوریاگهسه سنه و موسافرکێشی پێئه‌که‌ن. ئه‌مه‌یشه بووگه‌سه باعیس ئه‌وه که جیا له‌وه‌ی که ماف تاکسیدارگهل زه‌حمه‌تکێش پاشێل ئهکرگێ، هه‌وای ناو شار فره‌تر چه‌په‌ڵ ئه‌وێت و به‌ڕاسی کێشه‌ی گه‌وره بۆ ترافیک ناوشار درووس بووگه. خه‌ڵک شارگهلتر، به مه‌سخه‌ره‌وه به سنه ئه‌یژن: «په‌یکان شار» . له به‌عزێ له کووچهکانیشا که‌سگه‌لێ که ماشین داوهشیاگ(فهرسووده)یان هه‌س، به لاستیک پهنچهرهو له ناو کوچه پارکیان گردگه و پڕ بانی بووگه له خاک و خوه‌ڵ و ژێریشی بووگه‌سه جێگه‌ی ئه‌شغاڵ و مشک و مار و به‌شێ له کووچهیان کردگهسه پارکینگ تایبه‌تی خوه‌یان و شوورا و شارهدارییش په‌کیان ناکهفێ...
به بۆنه‌ی سیاسه‌تگه‌ل هه‌ڵه‌ی به‌رپرسان، به‌عزێ له کووچهگهل باریک ناو شار وه‌ک کووچه‌ی به‌ر کۆماڵ(موجتهمهع) «ئافتاب»، کووچه‌ی «ئه‌نسار» له «شاره‌ک ئابیدهر» بووگن به خیابان ئه‌سڵی و له دێقهیکا سه‌دان ماشین لیانهو ره‌د ئه‌ون و ئاسایش و ئارامش هاوشاریگهل پاشێل ئه‌که‌ن و گیان مه‌ردم به‌تایبه‌ت مناڵگه‌ل ورد ناو مه‌حه‌له ئه‌خه‌نه مه‌ترسی و رۆژ نیه له‌م کووچهگهلا ته‌سادف پێش نه‌یێت و شوورا و شارهدارییش په‌کیان ناکهفێ...
له فرهیک له مهحهلهکان ناو شارا یا سه‌تڵ ئه‌شغال نیه، یا له چاو ژماره‌ی ماڵه‌کان فره که‌مه و یا شکیاگ و کۆنه و داغانن. ئه‌و سهتڵگهلیشه وا هه‌س ئه‌ونه چه‌په‌ڵ و قیزه‌ونن، بووگن به سه‌رچاوه‌ی میکرۆب و مه‌گه‌س و بۆی خراو و هه‌زاران جۆر ده‌رد و نه‌خوه‌شی و مه‌ره‌ز و شوورا و شارهدارییش په‌کیان ناکهفێ...
پاره‌که شوورا و شاره‌داری وتیان سێڕای نمه‌کی تا ده‌ور مه‌یان ئهوهسین و نایڵین ماشینی لیهو ره‌د بێ و ساماندهی ده‌سفرۆشه‌کان ئه‌که‌ین، بوو به هیچ... وتیان پارک کووده‌ک بۆ مناڵ نائه‌منه جێگه‌ی پارک کووده‌ک و پارک 28 ده‌ی ئه‌گۆڕین، بوو به هیچ... وتیان وانتبارهکان ئه‌وه‌ینه پشت سینماکهی ئاویه‌ر سامانیان ئاین، بوو به هیچ... وتیان له لای مزگتهکهی ئاویهرهو تا لای سینماکه زیپلاین دائه‌نین، بوو به هیچ... وتیان تێلێکابین دائه‌نین بۆ ئاویه‌ر، بوو به هیچ... وتیان پرد شێخ تا پرد قشڵاخ ئه‌که‌ینه جێگه‌یک گه‌شتیاریی و ئێشتێغاڵزایی، بوو به هیچ... وتیان گاییکهرهکان و موعتادگهل کارتۆنخهو جه‌م ئهکهینهو، بوو به هیچ. وتیان و وتیان و ئه‌یژن و ئه‌یژن وه‌لێ ده‌رد ها له‌وا که ته‌نیا قسه‌ن و ئیتر هیچ...
به‌ڕاسی ئه‌رک شاره‌داری و شوورا چه‌س؟ ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر کردن کێشه‌گه‌ل ناو شار ئه‌رک ئه‌وان نیه، ئه‌ی ئه‌وان چ کاره‌ن و بۆچه حقۆق ئه‌سێنن؟ بۆچه له وه‌خت هه‌ڵبژاردنا کاندیداکان شوورای شار، به جل کوردیه‌وه ئه‌گه‌ڕن و ئه‌ونه دڵسۆزترین که‌س بۆ شار سنه و توومارێ له وه‌عده و وه‌عید ئه‌خه‌نه به‌ر چاو هاوشاریگهل و دوای هه‌ڵبژاردن خوه‌یان ئه‌که‌نه تۆمفرۆش!؟ ئه‌ڵبه‌ت ناتوانین چاوپۆشی بکه‌ین له خاسیگهل و زهحمهتگهل به‌عزێ له بهرپرسگهل باشه‌ره‌ف و باویژدان شوورا و شاره‌داری وه‌لێ هه‌ر کارێ نیمه‌و ناتواو ئه‌نجام بدرگێ، هه‌ر ئه‌نجام نهدرگێ خاستره. ئه‌گه‌ر به‌رپرسان شوورا و شاره‌داری به‌ڕاستی بۆ هاوشاریان حورمه‌ت دائه‌نن، نابێ له‌م گشته که‌موکۆڕییه چاوپۆشی بکه‌ن. مه‌گه‌ر ئه‌وان خوه‌یان و بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاریان له‌م شارا ناژین، چۆن روویان هه‌س تواشای ناوچاو قه‌وم و دۆست و که‌س و کاریان بکه‌ن؟
به‌ڕاسی سنه کۆسی که‌فتگه و بووگه‌سه دێهاتێ گه‌وره و شپرز و نامژمهڵ که ژیان له ناویا فره سه‌خت و دژواره‌و بووگه و شوورا و شاره‌داری هه‌ر پهکیشیان ناکهفێ چوونکه ئه‌زانن بیر و حافزه‌ی مێژووییی هاوشاریان لاوازه و له وه‌خت هه‌ڵبژاردنا هیچچێ له بیریان نامێنێ و له ناو ستاد هه‌ڵبژاردن کاندیداکان شوورای شارا، یه‌خه‌ی خۆهیانیان بۆ دائهدڕنن...
Your Comment