به‌غدا به ‌هیچ شێوه‌یێک پابه‌ندی گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌کانی هه‌رێم نابێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق دوا هه‌ڵوێستی خۆی له ‌سه‌ر ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی هه‌رێم ئاشكرای ده‌كات كه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان ئه‌نجامی داوه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، له‌ رای گه‌یاند: هیچ زانیارییێكمان له ‌سه‌ر ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ نییه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا و كۆمپانیا بیانییه‌كان ئه‌نجامی داوه‌.

عاسم جیهاد وتیشی: وه‌ک وه‌زاره‌تی نه‌وت، به ‌هیچ شێوه‌یێک پابه‌ندی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ نابین و ده‌بێ حكوومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وت، ئاشكراشی كرد: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ له‌ كاتی‌ خۆیدا باسی‌ لێوه‌ ده‌كرێت و لیژنه‌ی‌ چاودێری‌ بۆ پێكده‌هێنین، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له ‌بڕی‌ پاره‌ی‌ ده‌ستهات و رێژه‌ی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ ئه‌و نه‌وته‌ی‌ كه‌ فرۆشراوه‌ بكه‌ن.

عاسم جیهاد، ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كرد توركیا پێی‌ راگه‌یاندوون ئه‌وان له‌ دۆسێی‌ نه‌وتدا ته‌نها مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كه‌ن و پابه‌ندی‌ ئه‌و مه‌رجانه‌ ده‌بن كه‌ له‌ به‌غداوه‌ ده‌رده‌چێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8606

Your Comment

You are replying to: .
captcha