سه‌رکرده‌یێکی یه‌کێتی کشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی له‌ باکووری که‌رکووک ڕه‌ت کرده‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ده‌نگۆکان له‌باره‌ی کشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی له‌ ناوچه‌یێکی هه‌ڵکه‌وتوو له‌ باکووری پارێزگاری که‌رکووک ڕه‌ت کرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 1ی ئه‌یلوولی 2019 مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان و فه‌رمانده‌ی یه‌کی 70ی پێشمه‌رگه‌ ده‌نگۆکان له‌باره‌ی کشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ قه‌ره‌هه‌نجیری باکووری پارێزگای جێناکۆکی که‌رکووکی ڕه‌ت کرده‌وه‌.

ناوبراو زیادی کرد: ده‌نگۆی کشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ قه‌ره‌هه‌نجیر به‌پێی داوای ده‌وڵه‌تی عێراق دووره‌ له‌ ڕاستی و فه‌رمانده‌کانی عێراق داواکارییێکی وایان ئاراسته‌ نه‌کردووه‌.

ئه‌ندامه‌که‌ی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی جه‌ختی کرده‌وه‌: هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای فیدڕاڵی عێراق له‌ سه‌نگه‌ره‌کانیاندا ئاماده‌ن و به‌ هیچ له‌ونێک کشانه‌وه‌ی هێزه‌کان ڕووی نه‌داوه‌ و ئه‌م بابه‌ته‌ش په‌یوه‌ندی به‌ سه‌رکرده‌ کورده‌کانه‌وه‌ هه‌یه‌ و له‌وباره‌وه‌ بڕیار ده‌ده‌ن.

چاوڕه‌ش له‌ کۆتاییدا ته‌ئکیدی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی باشی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق له‌ قه‌ره‌هه‌نجیر کرده‌وه‌ و گوتی: له‌ ئێستادا هیچ جۆره‌ دانووستانێک له‌ نێوان هه‌ردوولا له‌ئارادا نییه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی مه‌وازین نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86058

Your Comment

You are replying to: .
captcha