بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بووریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئەوەندە تامەزرۆی جودا بوونەوە لە یەکێتیی ئەورووپایە کە دەیهەوێت نوێنەرانی پەرلەمان بۆ پشووی زۆرەملێ بنێرێت بەڵکوو مۆڵەت بە نەیارانی گەڵاڵەکە نەدات ڕێگری لە جودابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا بکەن.
ئاژانسی The Canary زمانحاڵی سیاسەتوانە چەپەکانی بەریتانیا ئاماژە دەکات بە ئەگەری جودابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا و دەڵێت ڕەنگە سکۆتلاندییەکانیش بۆ جودابوونەوە لە بەریتانیا هەوڵەکانیان دەست پێبکەنەوە و جارێکی دیکە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوە بەرن و ئەمەش کەمترین پاشهاتی دابڕانی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپایە.
ئەم ماڵپەڕە هەروەها ئاماژە بە چالاکی دەربڕیین لایەنگرانی دابڕانی وێڵز لە بەریتانیا دەکات و دەڵێت ژمارەی لایەنگرانی جودابوونەوەی وێڵز لە بەریتانیا زیاتر بووەتەوە.
ئاژانسی The Canary لە زاری سیاسەتوانانی وێڵزەوە دەڵێت ئەوان بەنیازن ڕێگای دیموکراسی خوازیی کوردەکانی سووریا تاقی بکەنەوە. سیاسەتوانەکان بەم ماڵپەڕەیان وتووە دەیانەوێت ڕەوشتی کوردەکانی سووریا هەڵبژێرن و کۆمەڵگایێکی دیموکراتیک دابمەزرێنن و چیدی لەژێر ئاڵای بەریتانیادا نەمێنن.
ئەم گۆڤار ئەلەکترۆنییە لە ڕاپۆرتەکەیدا هەروەها باس لە پێشوازیی ئەنارکیزمەکانی وێڵز لە هزری دامەزراندنی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک لە ناوچەی کوردنشینی سووریا دەکات و بە ئاماژەدان بە دەسکەوتی کوردەکانی سووریا دەڵێت ئەوان خوازیرای کەڵک وەرگرتن لە ڕەوشتی کوردەکانن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment