داهاتی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی عێراق 10 ملیار دۆلاره‌ و ته‌نیا یه‌ک ملیاری ده‌چێته‌ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانیی سائیروون باس له‌وه‌ ده‌كات که‌ گه‌نده‌ڵییێكی داراییی گه‌وره‌ له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ داهاتی ئه‌و ده‌روازانه‌ ساڵانه‌ ده‌گاته‌ 10 ملیار دۆلار به‌ڵام ته‌نیا یه‌ک ملیار دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت .

کوردپرێس:

ڕیاز مه‌سعوودی په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانیی سائیروون له‌ لێدوانێكدا ڕای‌گه‌یاند: داهاتی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی عێراق ساڵانه‌ ده‌گاته‌ 10 ملیار دۆلار و ته‌نیا یه‌ک ملیار دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت كه‌ ئه‌وه‌ش به‌قه‌د بودجه‌ی وڵاتانی وه‌ک سووریا و ئوردنه‌.

مه‌سعوودی پێی وایه‌ كه‌ به‌هۆی بوونی گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ حكوومه‌تی به‌غدا ته‌نیا یه‌ک ملیار دۆلاری له‌ داهاتی ئه‌و ده‌روازانه‌وه‌ ده‌ست ده‌كه‌وێت و ئه‌وه‌ی‌تریش واتا 9 ملیار دۆلاری كه‌س نازانێت بۆ كوێ ده‌ڕوات.

به‌قسه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، به‌رپرسانی حكومی له‌ به‌غدا جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێم پێشێلكاریی گه‌وره‌ ده‌كرێت وه‌ک ڕێگه‌دان به‌ هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌ل و شمه‌كی به‌سه‌رچوو و بێكوالێتی و پێشی وایه‌ موجامه‌لاته‌ سیاسییه‌كان زیانێكی گه‌وره‌یان به‌ به‌غدا گه‌یاندووه‌ و له ‌به‌رانبه‌ردا ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم لێی سوودمه‌ند بوون .

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یدا به‌رپرسێكی حكومی له‌ به‌غدا پێشبینی كردووه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی یاسادانانی په‌رله‌مان ‌و به‌هۆی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ قه‌یرانێكی نوێ له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌رهه‌ڵبدات .

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86030

Your Comment

You are replying to: .
captcha