یەکێتیی نیشتمانی هەوڵ دەدات پێوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا ئاسایی بکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی دەڵێت "پەیوەندییەكانی یەكێتی لەگەڵ توركیا بەقۆناغێكی سەخت و دژواردا تێپەڕی، بەشێكی زۆری ئەو پەیوەندییانەی ئێمە، قوربانی هەندێك راپۆرتی چەواشەكاری بووە لەلایەن نەیارەكانی یەكێتی-یەوە دراوە بە توركیا.

کوردپرێس: سەعدی ئەحمەد پیرە بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ وتوویەتی: "هەرێم و توركیا دراوسێی یەكترین و بەشێكی سنووری كۆماری توركیا لەگەڵ هەرێمی كوردستانە و پەیوەندییەكانمان ئاساییە و ئەگەر پەیوەندییەكانمان خراپ بێت واتا لە جوگرافیا تێنەگەیشتووین، بۆیە دەبێت هەوڵی ئەوە بدەین رێز لە ئیرادەی یەكتر بگرین و دەست لەكاروباری ناوخۆی یەكتر وەرنەدەین، مەترسی لەسەر بەرژەوەندی یەكتر دروست نەكەین".

لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و یەكێتیی نیشتمانی كوردستانیش، وتوویەتی "پەیوەندییەكانی یەكێتیی لەگەڵ توركیا بەقۆناغێكی سەخت و دژواردا تێپەڕی، بەشێكی زۆری ئەو پەیوەندییانەی ئێمە، قوربانیی هەندێک راپۆرتی چەواشەكاری بووە لەلایەن نەیارەكانی یەكێتی-یەوە بۆ توركیا، یەكێتی نیشتمانی رێز لە سنوورەكان، یاسا نێودەوڵەتییەكان دەگرێت، لە قۆناغ و وێستگەی جیاجیا بەتایبەت لە راپەڕینەكەی ساڵی 1991 و پێشوازی كردن و هاتنی كۆمەک و یارمەتییە مرۆییەكان لە رێگای ئیبراهیم خەلیل و بنكەی ئەنچەرلیک و هەموو ئەوانە لەلایەن ئێمەوە بەچاوی رێزەوە سەیر دەكرێن".

لەبارەی كردنەوەی نوێنەرایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنقەرە، سەعدی پیرە وتی بۆ ئەم بابەتە لە گفتوگۆداین و هیچ رێگرییەكەی ئەوتۆ نەماوە، هاوكات توركیاش تێبینیی لەسەر نوێنەری پێشووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان نییە و پێموایە ئەم بابەتە بە زوویی چارەسەر دەبێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86012

Your Comment

You are replying to: .
captcha