به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی پێنجشه‌ممه 7ی خه‌رمانان به‌رانبه‌ر به 29ی ئابی 2019 به بۆنه‌ی هه‌فته‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه پێنجه‌مین پیشانگای کتێبی مه‌هاباد له هۆڵی ئیداره‌ی ڕۆشنبیریی مه‌هاباد کرایه‌وه که زیاتر له 10 هه‌زار به‌رگ کتێب له قه‌باره‌ی چوار هه‌زار ناو و ته‌وه‌ری جۆراوجۆری خستۆته به‌ر دیدی هۆگران.
له پیشانگاکه‌دا کتێبه‌کان له‌سه‌ر چه‌ندین ته‌وه‌ری جۆراوجۆر و به 25 تا 50 له‌سه‌دی داشکان و کتێبه کوردییه‌کانیش به داشکانی 10 بۆ 40 له‌سه‌دی خراوه‌ته به‌ر ده‌ستی هۆگران.
پیشانگاکه بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگ تا کۆتاییی خه‌رمانان کراوه‌یه و هۆگرانی کتێب ده‌توانن هه‌ر ڕۆژ له کاتژمێر 9ی سه‌رله‌به‌یانی بۆ 13ی نیوه‌ڕۆ و دوانیوه‌ڕۆ له کاتژمێر 15 بۆ 23ی شه‌و سه‌ردانی پیشانگاکه بکه‌ن.
شاری مه‌هاباد له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا به شێوه‌ی به‌رده‌وام وه‌ک شاری داهێنه‌ر له بواری کتێب خوێندن له ئاستی وڵات هه‌ڵبژێردراوه و 7 کتێبخانه‌ی چالاکی هه‌یه له‌وان سێ کتێبخانه‌ی گشتی و چوار کتێبخانه‌ی هاوبه‌ش.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment