شاندێکی HDP له‌گه‌ڵ باڵیۆزی وڵاتانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌ تورکیا کۆ بوونه‌وه‌

به‌شی تورکیا- شاندێکی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) له‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ باڵیۆزی وڵاتانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌ تورکیا کۆ بوونه‌وه‌ و دواپێشهاته‌کانی ناوچه‌که‌ و تورکیایان خسته‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شاندێکی هه‌ده‌په‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ باڵیۆزی وڵاتانی ئه‌ورووپی له‌ تورکیا دیدار و گفتوگۆیان کرد و دواپێشهاته‌کانی ناوچه‌که‌ و تورکیا و گرنگتر له‌ هه‌موویان بابه‌تی دوورخستنه‌وه‌ی شاره‌وانه‌ کورده‌کانیان لێکدایه‌وه‌.

له‌ دیداره‌که‌دا ئه‌حمه‌د تورک شاره‌وانی دوورخراوی مێردین، سه‌لجووق میرزاکلی شاره‌وانی دوورخراوی دیاربه‌کر و به‌دیعه‌ ئۆزکۆکچه‌ شاره‌وانی دوورخراوی وان و هه‌روه‌ها نازم گور جێگری حیزبی هه‌ده‌په‌ به‌شدارییان کرد.

له‌و دیداره‌ که‌ نزیکه‌ی دوو کاتژمێری خایاند دوو لایه‌ن دوورخستنه‌وه‌ی شاره‌وانه‌ کورده‌کانیان به‌پێی حوکمی وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا تاوتوێ کرد و لێکه‌وته‌ و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ گۆڕه‌پانی هه‌رێمییان هه‌ڵسه‌نگاند و هه‌ده‌په‌ له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند: جیا له‌وه‌ی که‌ کووده‌تا دژی شاره‌وانانی کورد قبووڵ ناکه‌ین بۆ به‌رده‌وامی به‌ خه‌باته‌کانمان سه‌ردانی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا ده‌که‌ین. له‌م دیداره‌دا سه‌باره‌ت به‌ پڕۆسه‌ی یاسایی له‌ تورکیا نیگه‌رانیی خۆمانمان به‌ دیپلۆماتکاران و باڵیۆزی وڵاتانی ئه‌ورووپی له‌ تورکیا ڕاگه‌یاند که‌ لایه‌نی ئه‌ورووپیش باسی له‌وه‌ کرد که‌ له‌ نزیکه‌وه‌ چاودێری له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ ده‌که‌ن و به‌رده‌وامن له‌و پڕۆسه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86002

Your Comment

You are replying to: .
captcha