سه‌ركونسووڵی ئێران له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی کۆ بوویه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکونسووڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان دیدار و گفتوگۆی کرد.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 28ی ئابی 2019 مه‌هدی شووشته‌ری سه‌ركونسوڵی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانی عێراق كۆ بوویه‌وه‌.

له‌ دیدارێكی دۆستانه‌دا هه‌ردوولا خاڵه‌ هاوبه‌شه‌ به‌هێزه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌رێمی كوردستانی عێراقیان به‌رز نرخاند و جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕووی سیاسی، ئابووری و ڕۆشنبیریدا كرده‌وه‌.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا باسیان له‌ دواگۆڕانكارییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌ كرد و پێویستی یه‌كگرتنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بزووتنه‌وه‌ سیاسییه‌كانی عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پلانی دوژمنانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ ته‌وه‌ره‌كانی دیكه‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ بوو.

له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا سه‌رکۆنسووڵه‌کانی نوێی ئێران له‌ هه‌ولێر و سلێمانی چه‌ندین دیدار و کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و که‌سایه‌تییه‌ سیاسی و حیزبییه‌کان ئه‌نجام داوه‌ به‌ مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی هه‌رچی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 85997

Your Comment

You are replying to: .
captcha