ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ تره‌مپ ئه‌نجام دا

به‌شی تورکیا- سه‌رکۆماری تورکیا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ئه‌نجام دا و گفتوگۆیان له‌سه‌ر دواپێشهاته‌کانی سووریا کرد.

کوردپرێس:

فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌ سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ئه‌نجام داوه‌ و پرسه‌ دووقۆڵییه‌کانی نێوان دوو وڵات و دوایین پێشهاته‌كانی سووریایان تاوتوێ کردووه‌.

به‌پێی ڕاگه‌یێندراوه‌که،‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا خۆشحاڵیی خۆی نیشان داوه‌ به‌و به‌ره‌وپێشچوونانه‌ی له‌ لووتكه‌یG7دا له‌باره‌ی ئێرانه‌وه‌ به‌ده‌ستهاتووه‌ كه‌ له‌ فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه‌ چوو.

ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه‌ که‌ هه‌ر دوو سه‌رۆکه‌که‌ سووربوونی خۆیان له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی بازرگانی بۆ 100 ملیار دۆلار دووپات كردووه‌ته‌وه‌ و هاوكات جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌ هه‌ماهه‌نگییه‌كان بۆ پاراستنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ڕێگری كردن له‌ قه‌یرانێكی دیكه‌ی مرۆیی له‌ ئیدلب كه‌ حکوومه‌تی سووریا تیایدا درێژه‌ به‌ هێرشه‌كانی ده‌دات.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 85994

Your Comment

You are replying to: .
captcha