سه‌رکۆماری تورکیا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکوه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌سه‌ر ته‌وه‌ری ئیدلب ئه‌نجام دا

به‌شی تورکیا- سه‌رۆک کۆماری تورکیا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکوه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌سه‌ر دواپێشهاته‌کانی ئیدلب ئه‌نجام دا.

کوردپرێس:

ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا باسی له‌وه‌ کرد که‌ به‌ دوای خراپتربوونی دۆخی ئیدلب ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ئه‌م جاره‌ هاوپه‌یوه‌ند به‌و بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆکوه‌زیرانی به‌ریتانیا ئه‌نجام داوه‌.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا پێشهاته‌کانی سووریا و پرسه‌کانی ئیدلب و په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌کانی نێوان له‌نده‌ن و ئه‌نقه‌ره‌ تاوتوێ کراون.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 85992

Your Comment

You are replying to: .
captcha