به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سێرگه‌ی شۆیگۆ وه‌زیری به‌رگریی ڕووسیا پاش کۆبوونه‌وه‌که‌ی نێوان ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا و ڤیلادیمیر پووتن سه‌رکۆماری ڕووسیا له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به مه‌سه‌له‌ی ئیدلب کردووه و گوتوویه‌تی: به‌رده‌وامین له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنی نێوان تورکیا و ڕووسیا له‌باره‌ی ئیدلبه‌وه و ڕێککه‌وتنه‌که‌ش ئێستا له قۆناغێ جێبه‌جێ‌کردندایه به‌ڵام کێشه و دژواریشمان له ڕێگادا ده‌بێت. هێزه‌کانی ڕووسیا و تورکیا له ئیدلب ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن. هێزه‌کانی تورکیا له نێو ناوچه ئارامه‌کان و هێزه ڕووسییه‌کانیش له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه ئارامه‌کان ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ڵام ناتوانن له به‌رانبه‌ر هێرشه‌کانی باشووری ئیدلب بێده‌نگ بین.
ناوبراو گوتیشی: پاش دیداره‌که‌ی ئه‌ردۆغان و پووتن لێکگه‌یشتن هه‌یه بۆ ئاسایی‌کردنه‌وه‌ی دۆخه‌که‌ی ئیدلب. هیوادارم هه‌لومه‌رجه‌که‌ی ئێستای ئیدلب به‌ره‌و سه‌قامگیری بڕوات و به ته‌واوی ئاسایی ببێته‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment