به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه 5ی خه‌رمانان به‌رانبه‌ر به 27ی ئابی 2019 چوارده‌هه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی سه‌ر شه‌قامی مه‌ریوان پاش 5 ڕۆژ کۆتایی پێهات و براوه‌کانی فێستیڤاڵه‌که له سێ به‌شی نێوده‌وڵه‌تی، دێگهرگوونه و پێداچوونه‌وه ڕێزیان لێ‌گیرا.
سه‌ره‌تا براوه‌کانی به‌شی نێوده‌وڵه‌تی خه‌ڵات کران که له به‌شی مۆسیقا "ده‌یڤید پریوال" له ئه‌رمه‌نستان تاکه براوه‌ی ئه‌م به‌شه ناسێندرا.
له به‌شی دیزاین "ئه‌لێکساندر لیاخۆف" له ئۆکراین بۆ شانۆی "رژه نمایش" ڕێزی لێ‌گیرا و ته‌ندیسی فێستیڤاڵه‌که به‌خشرا به یاسر میرحهمیدی بۆ شانۆی "خوێنی بووکه‌شووشه" له ڕه‌شت.
"ئاناهی" له ئه‌رمه‌نستان بۆ شانۆی "مایم تیئاتر" وه‌ک باشترین ئه‌کته‌ری ژن ڕێزی لێ‌گیرا و ته‌ندیسی فێستیڤاڵه‌که‌ش گه‌یشته نه‌سرین بابایی بۆ شانۆی "خوێنی بووکه‌شووشه".
بۆ باشترین ئه‌کته‌ری پیاو ڕێز گیرا له ئه‌میر محه‌مه‌د ئینسافی بۆ شانۆی "وێستگه" له ئێران و ته‌ندیسی ئه‌م به‌شه له فێستیڤاڵه‌که‌ش درا به هایک ئیسرائیلیان له ئه‌رمه‌نستان بۆ شانۆی مایم تیئاتر.
له به‌شی ئایدیا هایک ئیسرائیلیان له ئه‌رمه‌نستان بۆ شانۆی مایم تیئاتر ڕێزی لێ‌گیرا و موختار محه‌مه‌دی و ئاسۆ ئه‌کره‌م ئه‌حمه‌د بۆ شانۆی "کاتژمێری 9" کاری هاوبه‌شی ئێران و عێراق وه‌ک براوه‌ی ئه‌م به‌شه ناسێندران.
هه‌روه‌ها له به‌شی ده‌رهێنان هایک ئیسرائیلیان له ئه‌رمه‌نستان بۆ شانۆی مایم تیئاتر ڕێزی لێ‌گیرا و موختار محه‌مه‌دی و ئاسۆ ئه‌کره‌م ئه‌حمه‌د بۆ شانۆی کاتژمێری 9 خه‌ڵات کران.
هه‌ڵبژێردراوی فێستیڤاڵه‌که‌ش گرووپی شانۆی "دست کاری"ی مێهدی زیاییانپوور له تاران ڕێزی لێ‌گیرا و خه‌ڵاتی ئه‌م به‌شه‌ش به‌خشرا به گرووپی شانۆی "این کجا و آن کجا"ی پێژمان شاهوهردی له برۆجن.
له به‌شی دێگهرگوونهکان خه‌ڵاتی فێستیڤاڵه‌که بریتی له پاره‌ی نه‌ختینه و دیپلۆمای شانازی به‌خشرا به شانۆی "بریدگی"ی نیما ئیمانزاده له سنه.
براوه‌کانی به‌شی تیئاتری ئێران
خه‌ڵاتی یه‌که‌می به‌شی منداڵ و مێرمنداڵ به‌خشرا به شانۆی "شکستی دێوزمه‌ی بێ‌کاری"ی نه‌سرین شاهوهردی له برووجێرد.
له به‌شی توێژینه‌وه‌ی ئایینی و سوننه‌تی شانۆی "میر نه‌ورووزی"ی که‌ریم خاوه‌ری و نامێق خودایار له مه‌ریوان خه‌ڵاتی پێبه‌خشرا و عه‌لیڕه‌زا ئیسماعیلی له سه‌قز بۆ شانۆی باربۆ ڕێزی لێ‌گیرا.
براوه‌کانی به‌شی دیزاین به شێوه‌ی هاوبه‌ش درا به ئاره‌زوو عه‌لیپوور و ئه‌مین ئه‌مینی بۆ شانۆی"شال برۆن" له لاهیجان.
شانۆی "باسنک" له ده‌رهێنانی مه‌رزییه ئازادی خاڵس له هۆرموزگان توانیی خه‌ڵاتی مۆسیقای فێستیڤاڵه‌که وه‌ده‌ست بێنێت.
به‌شی ئازاد
ته‌ندیسی فێستیڤاڵ و دیپلۆمای شانازیی به‌شی ئازاد به‌خشرا به گرووپی مۆسیقای شانۆی "سانتیمه‌تر"ی عه‌لی حاته‌می و ئاره‌ش مه‌عرووفی و هۆزارن که‌ریمی له مه‌ریوان.
به‌شی دیزاینی جلوبه‌رگ و ته‌خته‌ی سه‌ر شانۆ
لیژنه‌ی داوه‌ران ڕێزی گرت له دیزانه‌رانی ته‌خته‌ی سه‌ر شانۆی "زنی این‌جا نماند" له ده‌رهێنانی مێهران مه‌کاری و هه‌ژین عه‌بدوڵڵا و سه‌یید سۆران حسێنی بۆ دیزاینی شانۆی "سانتی مه‌تر" له مه‌ریوان خه‌ڵات کرا.
خه‌ڵاتی به‌شی ڕێزلێنانیش به‌خشرا به محه‌مه‌د ڕه‌زا جه‌عفه‌ری و میلاد حه‌سه‌نزاده بۆ شانۆی "محورهای مورد تاکید" و بێهنام کاوه بۆ دیزاینی شانۆی "یک بال به خدا نامه نوشت".
هه‌روه‌ها ئایدیای سانتی مه‌تر له به‌شی دیزاین و ئایدیا خه‌ڵات کرا و ته‌ندیسی فێستیڤاڵ و دیپلۆمای شانازی به سه‌یید سۆران حسێنی له مه‌ریوان به‌خشرا.
ئه‌کته‌ری ژن
لیژنه‌ی داوه‌ران ڕێزی گرت له ساغه‌ر نیکخواه بۆ شانۆی گوڵپه‌ری و مه‌هسا ئهفسهحی بۆ یاری له شانۆی "بی پیش بی اجاره" و خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری ژن له به‌شی کێبه‌رکێی به‌خشرا به ئیلاهه پوورجهمشید بۆ شانۆی "هادی و هودا".
ئه‌کته‌ری پیاو
لیژنه‌ی داوه‌ران به شێوه‌ی هاوبه‌ش ڕێزیان گرت له هادی عه‌تایی و ئه‌میر کهفشدار ئه‌کته‌ری شانۆکانی "هادی و هۆدا" و "محورهای مورد تاکید".
مه‌یسه‌م سهرئابادانی بۆ شانۆی "بی پیش و بی اجاره" و موختار که‌ره‌می بۆ یاریی شانۆی سانتی مه‌تر له مه‌ریوان به شێوه‌ی هاوبه‌ش وه‌ک باشترین ئه‌کته‌ری پیاو خه‌ڵات کران.
ده‌رهێنان
لیژنه‌ی داوه‌ران ده‌ستخۆشی له ده‌رهێنه‌رانی شانۆکانی گوڵپه‌ری و "محورهای مورد تاکید" کرد و ئه‌فشین خدری ده‌رهێنه‌ری شانۆی "زنی این‌جا نمانده" وه‌ک ده‌رهێنه‌ری براوه‌ی ئه‌م به‌شه خه‌ڵات کرا.
له کۆتاییدا سێ شانۆی "سانتیمه‌تر"ی سۆران حسێنی له مه‌ریوان، شانۆی "بی پیش بی اجاره" له پارێزگای مه‌رکه‌زی و شانۆی "محورهای مورد تاکید"ی لاهیجان بۆ پێشکه‌شکردنی گشتی به خه‌ڵک به ناوه‌ندی هونه‌ره نومایشییهکانی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی ناسێندران.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment