کوردپرێس:
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "له میانی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-٣دا كه له هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، سێ سەربازی تورکیا لە شەڕو پێکدادانێکدا لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە کوژراون و حەوتی دیکەش برینداربون".
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رۆژی هەینی رابردو 23ی ئاب، قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنەکانیان له ناوچه‌ی سینات-هه‌فتانین له هەرێمی کوردستان دژی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستپێکرد.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی سه‌ر به هێزه ئاسمانییه‌كان، پێكهاته‌كانی ئاسمانیی وشكانیی، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی چه‌كدار، تۆپهاوێژه‌كانی فرتنا، پشتیوانیی ده‌كرێت.
ئەو ئۆپەراسیۆنەی سوپای تورکیا لەکاتێکدایە پێشتر دو ئۆپەراسیۆنی دیکەیان لە ژێر ناوی "چنگ" لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دابوو، ئەوەش لەکاتێکدایە لە دوایین دیداردا عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رایگەیاندبو، لە توانایدا هەیە لەماوەی هەفتەیەدا کۆتایی بە جەنگی نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە بهێنێت.
Your Comment