قۆناغی ماستەری بەشی زمان و ئەدەبی کوردی لە زانکۆ کوردستان دەکرێتەوە

بەشی فەرهەنگ- وەزیری خوێندنی باڵای ئێران ڕەزامەندیی دەربڕیوە کە بە گوێرەی توانا و لێهاتووییی کۆلیژی زمان و ئەدەبی زانکۆی کوردستان، قۆناغی ماستەری بەشی زمان و وێژەی کوردی لەو کۆلیژەدا بکرێتەوە.

بەشی فەرهەنگ- وەزیری خوێندنی باڵای ئێران ڕەزامەندیی دەربڕیوە کە بە گوێرەی توانا و لێهاتووییی کۆلیژی زمان و ئەدەبی زانکۆی کوردستان، قۆناغی ماستەری بەشی زمان و وێژەی کوردی لەو کۆلیژەدا بکرێتەوە.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی هەینی 1ی خەرمانانی 1398 بەرانبەر بە 23ی ئابی 2019 مەنسوور غوڵامی وەزیری خوێندنی باڵای ئێران کە بە سەردانێک گەیشتبووە پارێزگای کوردستان و بەشداریی دانیشتنی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی زانکۆی کوردستانی کرد لە بڕیارێکدا ڕەزامەندیی دەربڕی کە قۆناغی ماستەر لە بە زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی کوردستاندا بکرێتەوە.

غوڵامی لەو بارەیەوە ڕایگەیاند توانا و دەفرایەتییێکی باش لە زانکۆی کوردستان و لە کۆلیژی زمان و ئەدەب ڕەخساوە بۆ ئەوەی قۆناغی ماستەر لە بەشی زمان و وێژەی کوردی بکرێتەوە.

وەزیری خوێندنی باڵای ئێران پشتگیریی وەزارەتەکەی بۆ زانکۆی کوردستان و هەموو زانکۆ ئێرانییەکان دەربڕی و ڕایگەیاند وەزارەتی خوێندنی باڵا یارمەتیدەری هەموو هەوڵێک دەدات کە دەستپێشخەری بۆ پێشخستنی زانست و کەلتوور وڵاتی ئێران بکات.

ناوبراو جەختیشی کردەوە کە پێویستە خوێندکارە بیانییەکانی زانکۆی کوردستان بەرەو لای کاری توێژینەوەیی و کۆڵینەوەیی هان بدرێن و ڕێنمایی و ئاسانکاریی پێویستیان بۆ بکرێت.

شایانی باسە بەشی زمانی و ئەدەبی کوردی لە قۆناغی بەکالریۆس ماوەی 5 ساڵە کراوەتەوە و هەر ئەمساڵیش 35 خوێندکاری ئەو بەشە لە قۆناغی بەکالریۆس دەرچوون و ئاهەنگی دەرچوونی ئەو خوێندکارانەش هاوکات لەگەڵ ڕۆژی کۆنفڕانسی ناودارانی کورد لە زانکۆی کوردستان بەڕێوە چوو.

News Code 85917

Your Comment

You are replying to: .
captcha