١٨ تشرینی دووەم ٢٠١٧ - ١١:٤٦
نەشتەرگەرییێكی تر بۆ كۆسرەت رەسووڵ دەكرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نەشتەرگەرییێكی تر بۆ كۆسرەت رەسووڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانی دەكرێت، كە لە نەخۆشخانەیێكی ئەڵمانیا لە ژێر چاودێریی وردی پزیشكیدایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كۆسرەت رەسووڵ رۆژی 11ی ئەم مانگە تووشی نەخۆشی بوو، دوای ئەوەی لە نەخۆشخانەیێكی شاری سلێمانی چارەسەری پزیشكی ‌و نەشتەرگەرییێكی بۆ كرا، رۆژی پێنج شەممە 16 ئەم مانگە رەوانەی ئەڵمانیا كرا.

دارا رەشید سەرۆكی تیمی پزیشكی كۆسرەت رەسووڵ، لە بارەی رەوانە كردنی بۆ ئەڵمانیان لە میانی لێدوانێكی بۆ میدیاكان رای گەیاند: كۆسرەت رەسووڵ ئێستا لە نەخۆشخانەیێكی شاری بەریلینی پایتەختی ئەڵمانیا لە ژێر چاودێریی وردی پزیشكیدایە.

دارا رەشید راشی گەیاند: كە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو نەشتەرگەرییێكی تری تەواوكاری بۆ كۆسرەت رەسووڵ بكرێت، كە ئەوەش تەواو كردنی ئەو نەشتەرگەرییە كە لە سلێمانی بۆیكرا.

سەرۆكی تیمی پزیشكیی كۆسرەت رەسووڵ، دڵنیاییدا لە باشیی باری تەندروستی ناوبراو ئەوەشی راگەیاند كە رۆژ بە رۆژ تەندروستی بەرەو باشتر دەڕوات‌ و قسەی لەگەڵ چەند كەسێكیش كردووە، كە پێشتر هەواڵیان پرسی بوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8591

Your Comment

You are replying to: .
captcha