ئه‌ردۆغان و پووتین په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنییان له‌سه‌ر دواپێشهاته‌کانی سووریا ئه‌نجام دا

به‌شی تورکیا- سه‌رۆک کۆماری تورکیا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا ئه‌نجام دا و له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌‌که‌دا دواپێشهاته‌كانی سووریا له‌وان کردنه‌ئامانجی بنکه‌ و کاروانه‌ سه‌ربازییه‌کانی سوپای تورکیا له‌ ئیدلب تاوتوێ كران.

کوردپرێس:

سه‌رۆكایه‌تیی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری تورکیا له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ڤیلادیمیر پووتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا ئه‌نجام داوه‌ و سه‌باره‌ت به‌ دواپێشهاته‌کانی سووریا له‌سه‌ر ته‌وه‌ری کردنه‌ئامانجی بنکه‌ و کاروانه‌ سه‌ربازییه‌کانی سوپای تورکیا گفتوگۆیان کردووه‌.

ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پووتیندا جه‌ختی له‌وه ‌كرده‌وه‌ كه‌ پێشێل كردنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن سوپای سووریاوه‌ له‌ ئیدلب و هێرشه‌كانی بووه‌ته‌ هۆی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی و زیانیان به‌ هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ر گه‌یاندووه‌ و له ‌ڕووی ئاسایشی نیشتمانیی توركیاوه‌ بۆ هه‌ڕه‌شه‌یێكی زۆر جددیی گۆڕاون.

هه‌روه‌ها سه‌رۆک کۆمارانی تورکیا و ڕووسیا دواپێشهاته‌كانی سووریا و لیبیا و په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانیان تاوتوێ کردووه‌.

سه‌رچاوه‌: ته‌له‌فزیۆنی NTV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 85875

Your Comment

You are replying to: .
captcha