کوردپرێس:
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له توویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی یادکردنه‌وه‌ی قوربانیانی ده‌ستی توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای ئایین و باوه‌ڕ نووسیویه‌تی: "به‌رده‌وام ده‌بین له پێشخستنی ئازادییه‌کانی ئایینی".
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ڕاشی‌گه‌یاندووه: "له ڕۆژی جیهانیی قوربانیانی ده‌ستی توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای ئایین و باوه‌ڕ جه‌خت له‌وه ده‌که‌ینه‌وه که هه‌رێمی کوردستان وه‌ک به‌هه‌شتێکی ئارام ده‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له ده‌ستی سته‌م هه‌ڵاتوون و هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ده‌بین له به‌رگری کردن و پێشخستنی ئازادی ئایینی له کوردستان".
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment