لادانی سه‌رۆک شاره‌وانییه‌ کوردەکان لەمپەڕێکی دیکەیە بۆ پڕۆسەی ئاشتیی نێوان پەکەکە و تورکیا

بەشی جیهان- ڕێگری کردنی حکوومەتی تورکیا لە بەدەستەوە گرتنی پۆستی شارەوانی لەلایەن حزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانەوە پیشاندەری ئیرادەی حزبی دەسەڵاتدارە بۆ سەرکوت کردنی ئۆپۆزیسیۆن لە تورکیا و لەمپەڕ نیانەوەیە لەسەر ڕێگای پڕۆسەی ئاشتی لەو وڵاتە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەحاڵێکدا سەڵاحیەتی نوێنەرەکانی هەدەپە بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژادرنی شارەوانییەکانی 2019 لە تورکیا پەسەند کرابوو، بەڵام هەر بەو چەشنە کە چاوەڕوان دەکرا حزبی دەسەڵاتدار بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ پەکەکە سێ شارەوانی کوردی لە کارەکانیان دوور خستەوە و ئاوڕیشی لە ناڕەزایی دەربڕینی خۆپیشاندەران نەدایەوە.

لەحاڵێکدا پاش مۆڵەت دان بە دیداری ئۆجەلان و نەهێشتنی گۆشەگیری لەسەر ناوبراو هیواکان بە دەستپێکردنەوەی دانووستانی ئاشتی لە تورکیا زیاتر بوویەوە لەسەرکار لادانی سێ شارەوانی کورد لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە گوشاری زیاتری بۆ سەر کوردەکان دروست کردووە.

ڕۆژنامەی ئیندیپێندنتی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بە هەڕەشەکانی ئەمدواییەی وەزیری ناوخۆی تورکیا دەکات و دەنووسێت: ئەم هەوڵەی پارتی دەسەڵاتداری تورکیا پیشان دەدات کە دەبێت چاوەڕوانی سەرکوتی زیاتر بین.

ئیندیپێندنت لە زاری وەزیری ناوخۆی تورکیاوە دەڵێت: "دەتوانین شارەوانە لەسەر کار لادراوەکان بە بەرپرسانی دوورخراو لەکار لە ویلایەتەکانی باسک و کاتالا لە ئیسپانیا بشوبهێنین کە بەبۆنەی هەوڵی جیایخوازانەوە لەکارکانیان دوور خراوەنەتەوە".

ئاژانسی ئەلمانیتۆریش لەسەرکا لادانی شارەوانە هەڵبژێردراوەکان بە هەواڵێکی خراپ وەسف دەکات دژبە دیموکراسی خوازان، چوونکە بڕوای وایە حکوومەتی تورکیا تا هەڵبژاردنی داهاتوو ئەو پۆستانە بەدەستەوە دەگرێت.

ئاژانسی ئەلمانیتۆر جەخت دەکاتەوە کە ئەم هەوڵە دژ بە شارەوانە هەڵبژێردراوەکانی شارە کوردنشینەکان نیشان دەدات کە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هیچ مەیلێکی نییە کە پارتی دیموکراتیکی گەلان وەکوو ڕەوتێکی سیاسی قبووڵکراو لە تورکیا یارمەتی بدات بۆ دەستپێکردنی دووبارەی دانووستان لەگەڵ پەکەکە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 85858

Your Comment

You are replying to: .
captcha