کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشه‌ممه 21ی ئابی 2019 شه‌شه‌مین دانیشتنی دادگایی‌كردنی ئه‌و كۆمپانیایانه به‌ڕێوه چوو كه تۆمه‌تبارن به فرۆشتنی چه‌كی كیمیایی به ڕژێمی دیكتاتۆری عێراق به‌ڵام هیچ یه‌کێک له‌و كۆمپانیایانه ئاماده‌ی دانیشتنی دادگاكه نه‌بوون.
پاش كۆتاییهاتنی دادگا گاڤیل مایرۆن پارێزه‌ری خۆبه‌خشی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند: "جارێكی‌تر ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی سكاڵایان له‌سه‌ره نه خۆیان و نه پارێزه‌ره‌كانیان ئاماده‌ی دانیشتنی دادگا نه‌بوون و ئومێدمان نه‌ماوه ئاماده‌ی دانیشتنه‌کانی ئاینده‌ی دادگاش بن و به‌شێكیان پێیان گوتووین به‌ڵگه‌نامه‌كانمان بۆ بنێرن و ئێمه‌ش ده‌ستنووسی ئه‌م دانیشتنه‌یان بۆ ده‌نێرین."
گرووپێكی پارێزه‌ر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه كه‌یسی دادگایی كردنی ئه‌و كۆمپانیایان كردووه‌ته‌وه که چه‌كی كیمیایییان به ڕژێمی سه‌ددام حوسێن فرۆشتووه و ڕۆژی چوارشه‌ممه 21ی ئابی 2019 شه‌شه‌مین دادگایی كردن به سه‌رۆكایه‌تیی حاكم شه‌ونم محیه‌دین به‌ڕێوه چوو و دادگاكه بۆ 26-11-2019 كاتژمێر 9:30 خوله‌كی به‌یانی دوا خرا.
هه‌ر له كۆنگره ڕۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا ئه‌یاد كاكه‌یی پارێزه‌ری خۆبه‌خشی كه‌یسی چه‌كی كیمیاییی هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند: "هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی چه‌كی كیمیایییان به ڕژێمی سه‌ددام حوسێن داوه دراون به دادگا به‌ڵام ئاماده نه‌بوونی داواكراون كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ڕه‌وتی به‌ڕێوه‌چوونی دادگا نابێت."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment