به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لقی 37ی دادگه‌ی سزای ئه‌سته‌نبۆڵ حوکمی ده‌ستگیرکردنی فه‌رهاد تۆنج گۆرانیبێژی ناوداری کوردی تورکیای ده‌رکرد به تۆمه‌تی "بانگه‌شه بۆ گرووپی تیرۆریستی" له ڕێگای تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه و حوکمی ئه‌م گۆرانیبێژه کورده له حاڵێکدا ده‌رده‌کرێت که به پێچه‌وانه‌ی یاساکانی تورکیا هێشتا پڕۆسه‌ی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر دۆسیه‌که‌ی ته‌واو نه‌کراوه و بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی که خراوه‌ته پاڵی بانگهێشتی دادگه نه‌کراوه.
شایانی باسه؛ فه‌رهاد تۆنج له ماوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین له باکووری سووریا ڕه‌خنه‌ی له‌و ئۆپه‌راسیۆنه گرتبوو که کوژرانی 8 هاووڵاتیی سڤیل له‌وان منداڵێکی لێکه‌وتبوو و داوای له ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ کردبوو هه‌ڵوێستێکیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ببێت.
گۆرانیبێژه کورده‌که باسی له‌وه کردبوو که ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوونی وه‌ک ئۆپه‌راسیۆنی "خوێن و مه‌رگ"ه و ته‌ئکیدی کردبوو "که‌سانێک که به‌م قه‌تڵوعام و خوێنڕشتنه ناوی لقی زه‌یتوون ده‌ده‌ن جینایه‌تیان دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام داوه. ئێمه له‌م تاوانه‌دا نابینه شه‌ریکیان."
جگه له‌مه‌ش فه‌رهاد تۆنج له دوایین په‌یامیدا له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیدا باسی له په‌یامی ئه‌مدواییه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆکی زیندانیکراوی په‌که‌که کردبوو و نووسیبووی: "ده‌توانین له 6 مانگدا مه‌سه‌له‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکه‌ین."
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment