قڵیچدارئۆغڵۆ: لابردنی سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانی هه‌ده‌په‌ له‌گه‌ڵ دیموکراسیدا یه‌ک ناگرێته‌وه‌

به‌شی تورکیا- سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل (CHP) له په‌یامێکدا هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر بڕیاری لابردنی سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) له‌ گه‌وره‌شاره‌کانی ئامه‌د، وان و مێردین ڕاگه‌یاند و گوتی: لابردنی سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانی هه‌ده‌په‌ له‌گه‌ڵ دیموکراسیدا یه‌ک ناگرێته‌وه‌.

کوردپرێس:

که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل (CHP) له‌ په‌یامێکیدا بۆ ماڵپه‌ڕی تورکیا 24 ئیدانه‌ی ڕێوشوێنه‌کانی حکوومه‌تی تورکیای کرد سه‌باره‌ت به‌ لابردنی سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانی هه‌ده‌په له‌ گه‌وره‌شاره‌کانی ئامه‌د، وان و مێردین و ڕای‌گه‌یاند: "ئه‌م کاره‌ی ئێوه‌ کردووتانه‌ له‌گه‌ڵ دیموکراسیدا یه‌ک ناگرێته‌وه‌. ئه‌و کاندیدانه‌ی هه‌ده‌په‌ پێش ئه‌وه‌ی ببنه‌ کاندید ناوه‌کانیان لای دادوه‌ری باڵا بووه‌، ئه‌گه‌ر گونجاو نه‌بوونایه‌ بۆ ئه‌و ئه‌رکه‌ بۆچی ڕێگه‌یان پێدرا خۆیان کاندید بکه‌ن؟"

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: ئه‌مه‌ی ئێوه‌ کردووتانه‌ کووده‌تای سیاسییه‌ به‌ سه‌ر ڕای هاووڵاتییاندا، ئیتر چۆن ده‌توانن داوا له‌ هاووڵاتییان بکه‌ن متمانه‌تان پێ بکه‌ن و جارێکی‌تر بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان."

که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ له‌ به‌شێکی دیکه‌ی په‌یامه‌که‌یدا له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌کانی تورکیا هه‌مبه‌ر به‌و بابه‌ته‌ گوتیشی: "کاردانه‌وه‌کان و خۆپیشاندان له ‌به‌رامبه‌ر کاره‌کانی حکوومه‌ت کارێکی گونجاو نییه‌. پێویسته‌ هاووڵاتییان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا تۆڵه‌ی خۆیان بکه‌نه‌وه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 85847

Your Comment

You are replying to: .
captcha